خانمان زیاتر لە پیاوان گۆڕانکاری بەسەر هۆڕمۆنەکانی جەستەیاندا دێت بە بەراورد بە پیاوان، ئەمەش بەهۆی سووڕی مانگانە، دووگیانیی و چوونە ناو تەمەنی نا ئومێدی، کە زیاتر وایان لێدەکات تووشی خوێنبەربوون ببن.
=KTML_Bold=ئەم ڤیتامین و کانزایانە لە خانماندا کەمترە بە بەراورد بە پیاوان.=KTML_End=
=KTML_Bold=1. ئاسن=KTML_End=
بە پێی ماڵپەڕی Health line، ئاسن بۆ جەستە پێویستە، تا هیمۆگڵۆبینی زیاتر بەرهەمبهێنێت و ئۆکسجینی زیاتر بۆ خوێن بڕوات، خانمان بەهۆی ئەوەی لە سووڕی مانگانەدا خوێنێکی زۆریان لێدەڕوات، وە بەهۆی دووگیانییەوە تووشی کەمیی ئاسنی خوێن دەبن.
=KTML_Bold=2. کالسیۆم=KTML_End=
چوونە ناو تەمەنی نائومێدی بۆ خانمان سەختە، ئەگەر بە باشی ئاگاداری خۆیان نەبن، لەوانەیە تووشی کەمیی کالسیۆم ببن، ئەمەش مەترسی تووشبوونیان بە پوکانەوەی ئێسک، هەوکردنی جومگە و ئێسک زیاتر دەکات.
=KTML_Bold=3. ڤیتامین D=KTML_End=
خانمان بەهۆی کەمتر بەرکەوتنی تیشکی خۆر، یان بەرگەنەگرتنی لاکتۆز تووشی گرفتی کەمیی ڤیتامین D دەبن، لە هەمان کاتیشدا زیاتر ئەگەری هەیە تووشی کەمیی ڤیتامین C ببن.
=KTML_Bold=4. فۆلیک ئەسید=KTML_End=
یەکێکە لەو ماددە خۆراکیییانەی بۆ خانمان زۆر پێویستە، ڕێگری دەکات لە لەبارچونی منداڵ، هەر بۆیە گرنگە خانمان لە ڕێگەی خۆراک و تەواوکەری خۆراکییەوە بەدەستی بهێنن.
=KTML_Bold=5. مەگنسیۆم=KTML_End=
کەمی مەگنسیۆم لە جەستەدا بەهۆی نەخواردنی خۆراکی پێویست و فشاری دەروونییەوەیە، بەهۆی ئەوەی خانمان زیاتر لە پیاوان تووشی فشاری دەروونی دەبن، زیاتر چانسی ئەوەیان هەیە تووشی کەمیی مەگنسیۆم بن. [1]