بەهۆی نەخۆشییەوە، چانسی #عومەری سەید عەلی# بۆ بوون بە ڕێکخەری گشتی #بزووتنەوەی گۆڕان#ی کەمکردووەتەوە.
هەرچەندە عومەر سەید عەلی پشتگیرییەکی بەهێزی ناوخۆیی هەبوو بۆ ئەوەی ببێتەوە بە ڕێکخەری گشتی گۆڕان، بەڵام چەند ڕۆژێکە باری تەندرووستی تێکچووە.
بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستییەوە، عومەر سەید عەلی لە ئێستادا بۆ وەرگرتنی چارەسەر چووەتە دەرەوەی وڵات ، لەکاتێکدا هەشتی مانگی داهاتوو هەڵبژاردن بۆ ئەندامانی خانەی ڕاپەڕاندن و ڕێکخەری گشتی دەکرێت.
بەهۆی تێکچوونی باری تەندرووستی عومەر سەید عەلی، ئەگەر زۆرە لە کێبرکێ ڕێکخەری گۆڕان بکشێتەوە و ڕکابەرییەکە بۆ #مستەفا سەید قادر# یەکلابێتەوە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 376
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!