تیپی تۆپی پێی لاوانی یانەی پێشمەرگە دوایی سەرکەوتنە مێژووییەکەی لە بەرانبەر لاوانی یانەی سەناعات کارەبا بە گۆڵێکی بێ وەڵام، توانی بگاتە ڕیزی یانە نایابەکانی ئێراق و هەروەک یاری کۆتایی خولی پلە یەکی یانەکانی ئێراق، ئەمە و تیمەکەی لاوانی پێشمەرگە لە یاری کۆتاییدا ڕووبەڕووی لاوانی یانەی بەحری شاری بەسرە دەبێتەوە.
لاوانی بەحری لە دوا یاری و لە کۆمەڵەی دووەم لە بەرانبەر لاوانی یانەی مەسافی یاری کردوو توانیان بە ئەنجامی 2 گۆڵی یەکلایەنە بردنەوە دەستەبەر بکەن و بەو ئەنجامەش هەردوو یانەی پێشمەرگە و بەحری یاری کۆتایی ئەنجام دەدەن و پێشمەرگەکان لە شاری بەغدای پایتەختی ئێراق ئاڵای سەوزی پێشمەرگە دەشەکێننەوە و دەیانەوێت لە یاری کۆتاییدا جامەکە دەستەبەر بکەن و بگەڕێنەوە شاری #سلێمانی#. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 191
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!