سوودە تەندرووستییەکانی #ساوەر# گەلێک زۆرن بۆ ڕێگریکردن لە نەخۆشی و پاراستنی تەندرووستی مرۆڤ بە مەرجێک بە ڕێگەی کوردەوای خۆمان بەرهەمهێنرابێت.
=KTML_Bold=دکتۆر #کامەران ژاژڵەیی#، پسپۆڕی زانستی خۆراک گرنگترین سوودەکانی ساوەری خستوەتەڕوو.=KTML_End=
1. خۆپاراستن لە نەخۆشی شەکرە و یارمەتیی دانی کۆنتڕۆڵکردنی ئاستی شەکرە لە خوێندا.
2. زۆر بەسوودە بۆ کاتی ڕێجیم و دابەزاندنی کێش و ڕێگری کردن لە قەڵە و بوونەوە و زۆری کێش، چونکە بڕێکی کەم کالۆری تێدایە و دەوڵەمەندە بە ماددە ڕیشاڵیەکان و ئاو و مرۆڤ هەست بەتێری دەکات.
3. بەهێزکردنی کۆئەندامی بەرگری لەش.
4. چالاککردنی کۆئەندامی هەرس و ڕێگە گرتن لە قەبزی.
5. خۆپاراستن لە مایەسیری.
6. خۆپاراستن لە نەخۆشیکانی دڵ و تەسک بوونەوەی خوێنبەرەکان.
7. خۆپاراستن لە شێرپەنجەی مەمک و پڕۆستات.
8. ڕێگری کردن لە نەخۆشی نەرم بوونەوەی ئێسک و کەمکردنەوەی نیشانەکانی.
9. خۆپاراستن لە کەمخوێنی و چارەسەرکردنی. [1]