#پارتى دیموکراتی کوردستان# پەیامێکى ئاراستەى محەمەد شیاع سودانى سەرۆک وەزیران کردووەو لە پەیامەکەش داواکراوە ڕێگرى لە هێرشەکان بۆ سەر فڕۆکەخانەى #هەولێر# بکات.
کە لە چەند ڕۆژى ڕابردووداو لەدواى چڕبوونەوەى هێرشەکان بۆ سەر فرۆکەخانەى هەولێر، پارتى پەیامێکى ئاراستەى سودانى کردووە.
سەرچاوەکە ئاشکراشیکرد، پەیامەکە تایبەت بووە بەو هێرشانەى لەلایەن گروپە چەکدارییەکان دەکرێتە فڕۆکەخانەى هەولێر و داواى لێکراوە کە چیتر ڕێگە بە بەردەوامى ئەو هێرشانە نەدات بۆ سەر فرۆکەخانەکە، چونکە زیانى زۆرى هەیە.
سەرچاوەکە باسى لەوەش کرد، بەرپرسانى پارتى چەند ناوچەیەکیان دیاریکردووە، کە ئەو گروپانە بۆ هێرشەکانیان بۆ سەر فرۆکەخانەى هەولێر بەکاریدەهێنن، ئاشکراشیکردووە، ئەو ناوچانە لەژێر کۆنترۆڵى هێزە ئەمنییەکانى عێراقە، بۆیە دەبێت ئەوان ڕێگرى لەو هێرشانە بکەن. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 254
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!