هەمووان ژیانێکی خۆش و ئاسوودەیان دەوێت، بوونی ئەم ژیانەش هەوڵدانی دەوێت و ڕەنگە سەختیشی بوێت، بەڵام مەحاڵ نییە و پێویستی بەوەیە لەپێناو دەروونت ئەنجامیان بدەیت، چوار کار یارمەتیدەرت دەبێت لەوەی بەم ئامانجە بگەیت.
1. خۆت لە هەر پەیوەندییەکی ژەهراوی دووربخەرەوە کە لە ژیانتدا هەیە، هاوڕێیەتی، خۆشەویستی یان تەنانەت خێزانییش، چونکە بوونی ئەو کەسانەی لە ژیانت متمانەبەخۆبوونت کەم دەکەنەوە، بەردەوام تووشی دڵەڕاوکێ و خەمۆکیت دەکەن.
2. بە نەرێنی دەربارەی خۆت مەدوێ، مەڵێ ناتوانم، نازانم، خراپم، هەڵەم..، چونکە ئەم وشانە وزەی نەرێنیت پێدەبەخشن و ئەو هەستەت بۆ درووست دەبێت کە بەڕاستی لەسەر ڕێگەیەکی هەڵەیت.
3. خۆت دووربخەرەوە لەو ژینگەیەی فشارت بۆ درووست دەکات، ئەو ژینگەیە شوێنی کارەکەت بێت یان هەر شوێنێک، ئەم کارە ڕەنگە ئاسان نەبێت، بەڵام ژیانت زۆر دەگۆڕێت.
4. دووربکەوەرەوە لە خوی ناتەندرووست، وەکوو خواردنەوەی ماددەی کحولی، جگەرەکێشان، سیستمی خۆراکیی ناتەندرووست و ناڕێکی سیستمی خەو و وەرزشنەکردن، ڕۆتینی ڕۆژانەت بگۆڕە و هەست بەو گۆڕانکارییە گەورەیە دەکەیت کە بەسەر دەروونتدا دێت. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 208
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!