سکرتێری #یەکێتی ئافرەتانی کوردستان# وتی، پێش 71 ساڵ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دامەزرا، کە بۆ خزمەتکردنی ئافرەت بووە و دەشڵێت: تێڕوانینی ئێمە لەبارەی مرۆڤ دۆستی و یەکسانییە، بۆیە ھەوڵ دەدەین ئافرەت شانبەشانی پیاو لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆی ھەبێت. ئاماژەشی دا: چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی داھاتوودا کۆنگرەی نۆیەم ئەنجام بدەین.
دکتۆرە #ڤیان سلێمان#، وتی: وەکوو یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕوانگەی ئێمە مرۆڤ دۆستانەیە و ھەر لە سەرەتای دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ڕوانگەی یەکسانییە و ئافرەت شانبەشانی پیاو لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا ڕۆڵی خۆی ھەیە و پێویستە دەرفەتی یەکسانی بۆ پێگەیاندنی ئافرەت ھەبێت و یەکێتیی ئافرەتانی کوردستانیش ھەوڵ دەدات لە ھەموو ئاستێک و بوارێکدا لەناو کۆمەڵگەدا خاوەن قسەی خۆی بێت و ئافرەت تەنیا لە چوارچێوەیەک تەماشای نەکرێت وەکوو خێزانێک و بۆ چەند کارێکی تایبەت، ئافرەت یەکەم ئەرکی پیرۆزی دایکایەتییە و یەکەم مامۆستای فێرکاریی ژیانە، بۆیە یەکێتیی ئافرەتان ھەوڵ دەدات لەلایەنی پەروەردە و ھۆشیارییەوە، ئافرەت لە ئاستێکی بەرزدا بێت.
دکتۆرە ڤیان وتیشی: یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان ھەمیشە ھەوڵ دەدات بۆ پێگەیاندنی ئافرەت و ھۆشیارکردنەوە و پەروەردەکردنی ئافرەت لەناو کۆمەڵگەدا، یەکێتیی ئافرەتان بۆ پشتگیری لە ئافرەت دامەزراوە و ھەر کۆنگرەیەک دەکرێت بۆ نوێکردنەوەی ڕۆحی ئافرەتە، کە ئێستا بەرەو کۆنگرەی نۆیەم دەچین، بۆیە ئێمە ڕێکخراوێکین بۆ خزمەتی نەک تەنیا ئافرەت، بگرە پیاوانیش، کە ھەردوو ڕەگەز تەواوکەری یەکترن و پێویستە خزمەتی کۆمەڵگە بکەین بۆ ئەوەی زیاتر پێشی بخەین و بە چاوی ڕەخنەش تەماشای خۆمان دەکەین و کارەکانی خۆمان ھەڵدەسەنگێنین، ڕەنگە زۆر جار ڕەخنەش لە خۆمان بگرین، گرنگ ئەو ستراتیژیەتەی ئێمە کاری لەسەر دەکەین، درووست و لە جێگەی خۆیەتی لەناو کۆمەڵگەدا.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە: ھەموو ئامادەکارییەکمان بۆ کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کردووە و ئامادەکارییەکان تەواو بوونە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ماوەی 10 ڕۆژی داھاتوودا کۆنگرە ئەنجام بدەین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 258
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!