لیزا کاکەیی: کەرکووکییەکان دەزانن بە بردنەوەی لیستی (197) شارەکەیان دەکەوێتە دەستێکی ئەمین
یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی #کەرکووک#-گەرمیانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، باس لە گرنگیی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەکات و ئاماژە بەوە دەکات، سەرکەوتنی پارتی، واتا گەڕانەوەی ئارامی بۆ کەرکووک و جێبەجێکردنی ماددەی 140.
#لیزا فەلەکەدین کاکەیی#، یاریدەدەری بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکووک-گەرمیانی پارتی، وتی: ئێستا بەرەو ھەڵبژاردنێکی گرنگ و چارەنووسساز دەچین، گرنگە وەکوو پارتی بتوانین سەرکەوتنێکی گرنگ بکەینە دیاری بۆ سەرۆک و خوێنی ئەو شەھیدانەی لەپێناوی شکۆ و ئاڵا بەر لە دوو مانگ گیانیان کردە قوربانی، ھەروەھا بتوانین پاداشتی خوێنی شەھیدان و ئەنفالکراوەکان بدەینەوە، بە بردنەوە و سەرکەوتن.
لیزا کاکەیی، دەشڵێت: سەرکەوتنی پارتی و لیستی (197) و بەدەستھێنانی زۆرینەی کورسییەکان، بە واتای جێبەجێکردنی ماددەی 140 و گەڕانەوەی زەوی و زاری جووتیاران دێت، ھەروەھا بە واتای تێکشکاندنی ئەقڵیەتی تەعریب و پێکەوەژیانی خەڵکی ڕەسەنی کەرکووک دێت، ھەمیشە پارتی و مێژووەکەی بەشێکی گەورە بوون لە ئەدەبیاتی کەرکووک، لە سەرەتای دامەزاندنی حکوومەتی ئێراقیشەوە لە ساڵی (1921) تاوەکوو ئێستا، ئێمەی خەڵکی کەرکووک ھەمیشە لەناو ستەم و چەوساندنەوەدا ژیاوین، زیاتر لە نەوەیەکمان تەمەنی بەخشی، ھەمیشە و بەردەوام بەشێک بووین لە مەزڵومیەت.
کاکەیی داوا لە خەڵکی کەرکووک دەکات و دەڵێت: خەڵکی کەرکووکی خاوەن شکۆ، دەنگدانی ئێوە بە لیستی (197)، دەنگدانە بە کێشە سەرەکییەکانی کەرکووک، کە خۆی دەبینێتەوە لە بەگژداچوونەوەی عەسکەرتاریەت و جێبەجێکردنی ماددەی (140) و چارەسەرکردنی کێشەی مەزڵومیەتی جووتیارانی کورد و تورکمانی ڕەسەن و بەگژداچوونەوەی تەعریب، بۆیە دڵنیاتان دەکەمەوە ئەوەی براوە دەبێت، کەرکووک و کەرکووکییەکانن، نەوەکو درووشمە ڕووتکراوەکان لە ئینتیمابوون بۆ کەرکووک و خاکەکەی، چونکە خەڵکی کەرکووک ھوشیارن و دەزانن بە بردنەوەی کام لیست و ژمارە، کەرکووک دەکەوێتە کام دەستی ئەمین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 261
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!