بە مەبەستی گرنگی دان بە توانای جەستەی یاریزانانیان ، یانەی وەرزشی پێشمەرگە ڕاهێنەری جەستەی تیمی پێشکەوتوانی دیاری کرد .
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #08-11-2023# و لەنێو بارەگەی یانەی وەرزشی پێشمەرگە و بە ئامادەبوونی م ، شێرزاد محەمەد حەسەن سکرتێری یانە و خاتوو #کەلسوم محەمەد# ئەندامی دەستەی کارگێڕی و کاپتن وسام محەمەد بازگ سەرپەرشتیاری گشتی تیپەکانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە گرێبەستی ڕاهێنەر (#مستەفا جاسم#) واژۆ کرا کە ئەو ڕاهێنەرە تایبەتە بە بەرزکردنەوەی توانای جەستەی یاریزانان.
ئەمه و سەبارەت بە بانگێشت کردنی ئەو ڕاهێنەری ناوبراو کاپتن وسام محەمەد تایبەت بە پێشمەرگە سپۆرت وتی، تیپەکەمان لەم وەرزە جیاواز ئامادەکاری دەکات و لەو چوارچێوەیەشدا بە گرنگمان زانی ڕاهێنەری بەرزکردنەوەی توانای جەستەی یاریزانان بسپێرینە کەسێکی پڕ ئەزموون لە بوارەکەیدا و هەر بۆیە لە دوایی وەرگرتنی cv مستەفا جاسممان دیاری کرد کە لە ڕابردوودا ڕاهێنەی یانەکانی (هەولێر، زاخۆ، قاسم، مینا، دهۆک و یانەی مەسفوتی ئیمارات) ی عەرەبی بووە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە دوایی ئەنجام دانی گرێبەستەکەی ڕاهێنەری مستەفا جاسم پەیوەندی بە یەکە مەشقیەکانی تیپەکەمان دەکات .
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 205
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!