پاش ئەوەی توانیان پلەی یەکەم لەپاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی پێشکەوتوانی کچان بەدەست بهێنن ، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە #08-11-2023# و لەنێو بارەگەی سەرەکی یانەی وەرزشی پێشمەرگە نزار ئەکرەم سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری تیپی گۆڕەپان و مەیدانی کچانی یانەکە جامی یەکەمی پاڵەوانێتییە بەهێزەکەی پێشکەش بە بەڕێز #شێخ جەعفەر شێخ مستەفا# سەرۆکی یانەکەیان کرد .
لە و دیدارە وەرزشیەدا و سەرەتا سەرۆکی یانەی پێشمەرگە وێڕایی پیرۆزبایی خۆی لە تیمی گۆڕەپان و مەیدان ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەو تیمە مێژوویەکی پڕ دەست کەوت و سەروەری هەیە و هەر بۆیە وەک یانەکەیان ، یانەی وەرزشی پێشمەرگە هەمیشە پاڵپشیان دەبن تا لە ڕکابەرییەکانی ساڵانی داهاتووش دووبارە نازناوەکان بەدەست بهێنن .
بەڕێزیان ستایشی هەوڵ و ماندوبوونەکانی نزار ئەکرەمی سەرپەرشتیار و ڕاهێنەرانی هاوکاری کردوو هەروەک خەلاتی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی پێشکەش کردن .
لە کۆتاییدا نزاری سەرپەرشتیارو ڕاهێنەر سوپاسی سەرۆکی یانەکەیان ، بەڕێز شێخ جەعفەر شێخ مستەفای کرد لە پای ئەو دڵسۆزی و پاڵپشتیانەی بۆیان و دووپاتی کردەوە کە ئەوان پێشمەرگە ئاسا لە گۆڕەپانی یارییەکان جام و میدالیاکان بەدەست دەهێنن .
بە پێشکەشکردنی جامی یەکەمی ئێراق کۆتایی بەو دیدارە وەرزشیە هات و جامی پاڵەوانان چووە نێو پێشدانگای جامەکانی ئەرشیفی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی ڕەنگینەوە .
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 288
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!