یارییەکانی قۆناغی هەشتی خولی نایابی بالەی یانەکانی ئێراق دەستی پێ کردوو لە جەولەی یەکەمی یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەمی قۆناغی یەکەم کە یارییەکانی لەنێو هۆڵی زوبێر لە شاری بەسرە بەڕێوە دەچێت، پێشمەرگەکان لە یارییەکی ئاگریندا ڕووبەڕووی تیپی بالەی یانەی حەبانیە بوونەوە.
لەو یارییەدا کە لە کاتژمێر 7:00 ی ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە #24-12-2023# بەڕێوەچوو، تێیدا یاریزانانی پێشمەرگە، شێر ئاسا توانیان بە هێرشەکانیان بەربەستەکانی یانەی حەبانیە تێک بشکێنن و بە ئەنجامی سێ سێتی یەکلایەنە و بە خاڵەکانی (25 × 14- 25 × 14- 25 × 20) براوە بوون.
بەو سەرکەوتنەشیان کوڕانی پێشمەرگەی سەوز پۆشی شاری بیرمەند و ڕۆشنبیران توانیان سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن.
جێگەی باسە لە یەکەم ڕۆژی یارییەکان سێ یاری دیکە ئەنجام دراو ئەنجامەکانی بەم شێوەیە بوون:
غازی بەسرە × نەینەوا 3-0
هەولێر × سمود 3-0
بەحری × مەسافی شیمال 3-0
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 186
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!