یارییەکانی جەولەی پێنجەم لە قۆناغی یەکەمی خولی نایابی تۆپی پێی یانەکانی ئێراق لە ڕۆژانی هەینی و شەممە ڕێکەوتی29-12 و #30-12-2023# بەڕێوە دەچێت و لەو جەولەیەدا یاریزانانی یانەی پێشمەرگە لەسەر یاریگەی خۆیاندا و لە ناوچەی فەرماندەیی میوانداری لە یانەی حسێن دەکەن.
یارییەکە لە کاتژمێر 2:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی #29-12-2023# دەست پێدەکات و بۆ ئەو یاریەشیان کوڕانی پێشمەرگە تەواوی ئامادەکاریان ئەنجام داوە.
جێگەی باسە لە جەولەی چوارەمی خولەکە یاریزانانی یانەی پێشمەرگە دوایی گەشتێکی دوورودرێژ بۆ یارییەکەیان لە بەرانبەر یانەی مەسافی جنوب لە شاری بەسرە دواجار بەهۆی یاری دێربی ئەو شارە لە خولی سوپەر لیگ یاری نێوان پێشمەرگە و مەسافی جنوب بۆ وادەیەکی دیکە دواخرا و شاندەی یانەی پێشمەرگە گەڕانەوە شاری #سلێمانی#.
هەر سەبارەت بە یارییەکانی خولی نایاب لیژنەی پێشبڕکێکان خشتەی تەواوی یارییەکانی ئاشکرا کردووە بەم شێوەیە.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 264
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!