پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ دووشەممە #08-01-2024# بەڕێز #نێچیرڤان بارزانى#، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە بەڕێز د. ئەندریا ناسى، باڵیۆزى نوێى نەمسا لە ئێراق کرد.
لە کۆبوونەوەیەکدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانى پیرۆزبایى لە بەڕێز ناسى کرد کە پلەى نوێنەرایەتیى وڵاتەکەى لە ئێراق بۆ باڵیۆزخانە بەرز بووەوە و بەڕێزیان وەک باڵیۆزى نەمسا لە ئێراق بەردەوام دەبێت، هەروەها هەموو هاوکارى و پشتگیرییەکى بۆ سەرخستنى ئەرکەکەى، دەربڕى.
لاى خۆیەوە بەڕێز باڵیۆزى نەمسا سوپاسى سەرۆک نێچیرڤان بارزانى کرد و هەردوولا جەختیان لە برەودان بە پەیوەندییەکانى نەمسا لەگەڵ ئێراق و هەرێمى کوردستان و هاریکاریى هاوبەشى نێوانیان کردەوە، بەتایبەتیش لە بوارەکانى سیاسى، ئابوورى و کولتووریدا. لەمبارەیەوە باس لە نیازى نەمسا بۆ کردنەوەى نوێنەرایەتییەک لە هەرێمى کوردستان کرا.
دۆخى ئێراق و پەیوەندییەکانى #هەولێر# #بەغدا#، دۆخى ناوخۆى هەرێمى کوردستان، دوایین پێشهاتەکانى ناوچەکە بەگشتى و چەند پرسێکى دیکەى جێى بایەخى هاوبەش، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە بوون. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 175
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!