بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان وتی: بە بڕیاری سەرۆکی #حکومەتی هەرێمی کوردستان# پڕۆژەی ئاوی #دەربەندیخان# تەواو دەکرێت، ھەندێک ڕێکار ماوە تەواو بکرێت دەست بە تەواوکردنی پڕۆژەکە دەکرێت و کێشەی ئاوی شارۆچکەی دەربەندیخان بەتەواوی چارەسەر دەبێت.
ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاوی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان وتی: بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پڕۆژەی ئاوی دەربەندیخان کە ساڵانێکە وەستاوە تەواو دەکرێت، تیچووی پڕۆژەکە 25 ملیۆن دۆلارە و 50%ی تەواو بووە و پێویستی بە 15 ملیۆن دۆلاری دیکە ھەیە بۆ ئەوەی پڕۆژەکە تەواو بکرێت، بۆیە بڕیاری تەواوکردنی دەرچووە و ھەندێک ڕێکار ماون تەواو بکرێن، دەست بە پڕۆژەکە دەکرێتەوە، چونکە ئەو پڕۆژەیە گرنگە و بەتەواوی چارەسەری کێشەی کەم ئاوی شارۆچکەکە دەکات.
ئاری ئەحمەد وتیشی: چەندین ساڵە ئەو پڕۆژەیە لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکەی ستراتیژی وەستابوون، ئێستا بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەو پڕۆژەیە دەست بە کارەکانی دەکرێتەوە و تەواو دەکرێت و دەکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییان لە سنووری شارۆچکەی دەربەندیخان. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 335
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!