ئەمڕۆ #09-01-2024# شاندێکی مەڵبەندی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #کەرکووک# سەردانی لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان#یان کرد، دواتر بەرپرسی لقی سێی پارتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی لە کەرکووک ناوەرۆکی کۆبوونەوەکەیان خستەڕوو.
محەمەد کەمال بەرپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکووک لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا وتی: مژدە دەدەین لە ئێستا بەدواوە بە یەکەوە کار دەکەین.
بەرپرسی لقی سێی پارتی، ئەوەی خستەڕوو: بەپێی یاسا دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی دیکەش پێکەوە کاربکەین و ڕێککەوتن بکەین، سەبارەت بە پۆستی پارێزگار تا ئێستا دیارنەکراوە.
هەر لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەدا ڕەوەند مەلا مەحموود لێپرسراوی مەڵبەندی 2ی یەکێتی ڕایگەیاند: سەردانی هەموو لایەنە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت لە ناوچە کوردستانییەکان هەموومان بە یەکەوە کاربکەین و هیچ کێشەیەک لەنێوانماندا نییە، دەبێت لەسەرەتادا ناوماڵی خۆمان ڕێکخەین، دواتر هیچ لایەنێک لە حکوومەتی خۆجێی فەرامۆش ناکەین.
لەبارەی ڕێککەوتن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی پارێزگاری کەرکووک، ڕەوەند مەلا مەحموود، وتی: هەموومان بە ئومێدێکی گەورە لەو بابەتە دەڕوانین و هەوڵی جددی دەدەین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 192
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!