تیپی تۆپی پێی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بۆ وەرزی نوێ خولی یانە پلە یەکەکانی ئێراقی دەستی بە ئامادەکارییەکان کردووە بە ئامانجی گەیشتن بە ڕیزی یانە پلە نایابەکانی ئێراقی، یانەکە ئەم وەرزەش گرێبەستی لەگەڵ کۆمەڵێک لە یاریزانانی ناوخۆ و ئێراقی و بیانی کردووە بۆ ئەوەی بتوانێ ئامانجەکەی بپێکێ، بۆ ئەم مەبەستەش کارگێڕیی یانەکە کەمپێکی مەشقی بۆ یانەکە لە شاری #هەولێر# ڕێکخستووە بە هیوای باشتر خۆئامادەکردنی تیپەکەیان، یانەکەش بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ هەر یەک لە یاریزانان (وەدودویاقوبی غانی لە هێڵی ناوەند، کینگلسلی ئۆبۆمێنێ نێجێری لە هێڵی بەرگری، حسێن نەجم لە #یانەی وەرزشی دهۆک# ، عەلی حسێن لە یانەی نەفتی بەسرا، هاوکار جەمال لە #یانەی وەرزشی سەیدسادق# ، دانا مستەفا لە #یانەی وەرزشی نەورۆز#، جۆستیس ئانانی غانی، محەمەد تەقی بە یانەی مەسافی جنوب، دیار کاکەبرا لە #یانەی وەرزشی دەربەندیخان# ، ستیڤن کوادۆ سارڤۆی غانی لە یانەی حدود، ئیبراهیم محەمەد لە یانەی نەورۆز، ڕەعد فەنەر لە کەربەلا) یانەکەش ئەم وەرزە دەیەوێت بە شێوازێکی دیکە خۆی ئامادە بکات و کارگێڕی یانەکەش پاڵپشتی تەواوی تیپەکە دەکات بۆ سەرکەوتن بۆ خولی پلە نایابی ئێراقی.
[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 151