جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە توندی ئیدانەی بە ئامانجگرتنی کێڵگەی غازیی کۆرمۆر دەکات و داوای لە حکوومەتی فیدراڵی کرد رێوشوێنەکان بگرێتەبەر لەپێناو دانانی سنوورێک بۆ دووبارەنەبوونەوەی دەستدرێژی بۆ سەر دەزگا مەدەنی و گرنگەکان.
#شاخەوان عەبدوڵڵا#، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاندووە: بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی بەئامانجگرتنی کێڵگەی غازیی کۆرمۆر دەکەین کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدرا لە پارێزگای #سلێمانی#، کە بووە هۆی بڕینی کارەبا لە هاووڵاتییانی چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان.
شاخەوان عەبدوڵڵا لە پەیامەکەیدا داوای لە حکوومەتی فیدراڵی کردووە، رێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو دانانی سنوورێک بۆ دووبارەنەبوونەوەی ئه و دەستدرێژییانە بۆ سەر دەزگا مەدەنی و ژیارییەکان، کە بووەتە هۆی دروستکردنی مەترسی راستەقینە بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری. هەروەها بە پێویستی زانی سەرکێشی لایەنە لەیاسادەرچووەکان رابگیرێت و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 243
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!