نوژیان ئادار. #قامیشلۆ#
د. عەبیر حەساف ئاماژەی بەوەشکرد، بە سیاسەتی کۆچ، دیمۆگرافیای باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و دیمۆگرافی هەرێمەکەش دەگۆڕن و وتی: پێویستە تێکۆشانێکی هاوبەش لە دژی ئەم سیاسەتە ئەنجامبدرێت.
د. عەبیر حەساف باسی لەوەکرد، هاوکات لەگەڵ داگیرکاری، هێرش و شەڕی دەروونی، دەوڵەتی تورک دەیەوێت کورد لە خاکی خۆیان ئاوارە بکات و خەڵکی دیکە لە شوێنیان نیشتەجێ بکەن. د. عەبیر حەساف ڕایگەیاند کە هەم تاکەکان و هەم هێزە سیاسییەکانی ناوچەکە و هەروەها ئیدارەی خۆبەڕێوەبوری دەتوانن پێشی لێ بگرن.
بە وۆرکشۆپێک کە لە 28ی کانوونی دووەم لەلایەن ناوەندی لێکۆڵینەوەی ستراتیجی ڕۆژاوا (NRLS) بەڕێوەچوو، پرسی کۆچ لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خرایە ڕۆژەڤەوە. گرووپێکی 100 کەسی بەشداربوو کە پێکهاتبوون لە کورد، سووری، عەرەب، سیاسەتمەدار، بزووتنەوەی ژنان، ڕۆشنبیران و توێژەران، گفتوگۆیەکی وردیان سەبارەت بە هۆکارەکانی کۆچکردن، دەرئەنجامەکان، ڕاسپاردە و ڕێوشوێنەکانی کرد. د. عەبیر حەساف کە هاوکات لە وتاردەرانی وۆرکشۆپەکە بوو، وڵامی پرسیارەکانی ئاژانسی هەواڵی فوراتی دایەوە.
ئەگەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کۆچکردن ڕوودەدات، هۆکارەکانی دەبێت چی بن؟
کێشەی کۆچ لەمڕۆوە دەستی پێنەکردووە.100 ساڵە کۆچ بەسەر گەلی کورددا سەپێنراوە. لە کۆتایی سەدەی بیستەمدا، کۆچکردن گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی. ئەو سیاسەتەی کە لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ دەکرێت، قەیرانی سووریا و قەیرانی ئابووری هۆکارێکی کۆچکردنن. هەروەها لە بەرانبەر هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ترسێک هەیە کە بەمەبەست بێت و لە چوارچێوەی شەڕێکی تایەت و درونی درووست بکرێت. بە تایبەتیی ئەو هێرشانەی کە ڕۆژانە بۆ داگیرکردنی عەفرین و گرێ سپی و سەرێکانی ئەنجام دەدرێن، بە هێرشکردنە سەر تاکەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا قەیران درووست دەکەن، و ڕێگری لە ژیانێکی ئارام دەکەن. ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی گەل بەدوای ژیانێکی باشتردا بگەڕێن. سەرەڕای ئەمەش لەسەر بنەمای گەڕان بەدوای ژیانێکی نوێدا، کۆچکردن ڕوودەدەات.
ئەو گرفتانە چین کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەبنە هۆی کۆچەوە؟
گرنگترین پرس گۆڕانی دیمۆگرافییە. لە ڕۆژاوای کوردستان زیاتر لە سەدا 90ی کوردە، بەڵام ئەمڕۆ دەبینین ئەو ڕێژەیە کەم بووەتەوە. لە کۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا لە دێرەزۆر پێکهاتەیەک هەبوو کە زۆرینەی کورد بوون. خەڵک دەتوانن بە بەڵگەنامەی مێژوویی ئەم دۆخە بسەلمێنن. ئێستا زۆرینەی کورد لە کوێن؟ ڕژێمی سووریا گەلی کوردی گواستەوە بۆ دیمەشق، حەلەب، لوبنان و بووە هۆی ئاسمیلەکردنیان. ئێستاش ئەو سیاسەتانەی کە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچن، بەتایبەتیی ئەو سیاسەتانەی کە دەوڵەتی تورکیا بەڕێوەی دەبەن، ئامانجیان چۆڵکردنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە. چونکە دەیانەوێت کولتوور و زمان و شوناسی گەلی کورد لەناو ببەن. بۆیە هەتا مەترسی ئەو سیاسەتە لەسەر ڕۆژاوا لانەبرێت، هەرێم و گەلەکەی جارێکی دیکە ڕووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبنەوە.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەرزبوونەوەی ئاستی کۆچ وەک کۆمەڵایەتی و ئابووری و سیاسی چ مەترسیەکی لەسەر ئاساییش هەیە؟
سەرەتا دەبێتە هۆی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی کۆمەڵایەتیدا. سیاسەتی شەڕی تایبەتیی عەقڵیەتی دەوڵەت، گەلی ئاوارە بە گەلی دیکە و جیاواز دەگۆڕێت. عەفرین و سەرێکانی و گرێ سپی لەبن ئەو مەترسیەدایە. لە ناوچە داگیرکراوە کاندا، لە دەرەوە چەتە هێنراون نیشتەجێ دەکرێن و بە م شێوەیە خەڵکی دیموکراتیک، ئازادیخواز و یە کسان لە خاکی خۆیان کۆچبەر دەکرێن. ئەمە تەنیا لە ناوچە داگیرکراوەکاندا نییە. بە کۆچ کردن پەیکەری کۆمەڵگە دەگۆڕدرێت. ئەمەش دەبێتە هۆی گۆڕینی بەهاکانی کۆمەڵگە و نەمانی بەها هەرێمییەکان.
چۆن ئاستی خەباتی پڕۆژەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هەڵدەسەنگێنن کە دژ بە سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت بەڕێوەدەچێت، ئایا وەڵامدەری گەلە یان نا؟
پێویستە بگوترێ بارگرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری زۆر قوورسە. یەکەم کەس بەرپرسیارە لە کۆچکردن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یان ئەوەی کە پێویستە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە تەنیا ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی نییە. ئەمە چالاکی و خەباتێکە کە بنەماڵە، دامەزراوە و بارەگاکان، گەل و دەزگاکانی پەخش و ڕاگەیاندن و خۆبەڕێوەبەری پێکەوە ئەنجامی دەدەن. سەرەتا دەبێت گۆڕان و گۆڕانکاری بە مرۆڤەکان بناسێنن واتە باوەڕی بە گرنگی ئاوەدانکردنەوە درووست بێت. هەروەها خزمەتگوزاری زۆر گرنگە. ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری تا دەتوانێت بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی گەل کار دەکات، سەبارەت بە وەڵامدانەوەی گەل کۆبوونەوە ئەنجام دەدات. دەبینین سەرەڕای هەموو تەماح و هێرشەکان چۆن دەیەوێت یارمەتیی گەل بدات. هێشتا پێویستە ڕێبازی ستراتیژی لەسەر بنەما درووست بکرێت، هەمیشە بەدیل هەبێت. پێویستە ئەو پڕۆژە و بەدیلانەی پێ باشترە کە وڵامی درێژخایەنن بخاتە پێشەوە.
پێویستە چ ڕێوشوێنێک بگیرێتەبەر بۆ ڕێگریکردن لە کۆچ؟
دەتوانیت بە ئاسانی خاکەکەت بەجێبهێڵیت، بەڵام لە ڕووی ڕۆحییەوە بەجێ هێشتنی ئەوەندە ئاسان نییە. بانگەوازی من بۆ ئەوانەی لە وڵات و خاکی خۆیانەوە کۆچیان کردووە ئەوەیە؛ نابێت هانی کۆچبەری بدەن، نابێت کۆچبەری بە ڕێگە چارە بزانن.
ئایا شتێکی تر هەیە کە حەز دەکەیت زیادی بکەیت؟
سیاسەتی شەڕی تایبەت لە دژی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوە دەچێت. ئەگەر بتوانین سەرەڕای پارچە بوونی خاکەکەمان بە پەیمانی لۆزان، بەردەوام بین و بوونمان ببپارێزین، ئەمڕۆ دەتوانین کۆتایی بەم شەڕە بهێنین کە بۆ لەناوبردنی ناسنامە و کولتوور و زمانی گەلەکەمان بەڕێوەدەچێت. نابێ بەساڵان ستەم و چەوساندنەوەی فەرامۆش بکرێت و تێکۆشانی بۆ بکرێت. لە دژی سیاسەتی سەپاندنی کۆچبەری، لەگەڵ خەڵکدا خەباتێکی هاوبەش ئەنجام بدرێت.[1]