لە #سەید کامیل ئیمامی# بۆ حەقیقی
لە ئەحواڵی ئیمامی گەر دەپرسن چۆنە بێ ئێوە
سەری سوڕ ماوە لەم کوێستانەدا بێ هەمدەم و خێوە
بکەن ڕەحمێ بە حاڵی هەر بە حاڵ هێزی لە بەر دایە
عەجایب گیری کرد لەم سەرزەمێنەی پڕ کەژ و کێوە
مەڵێن کوێستانە جێگای لێی گەڕێن قشڵاق و بژوێنە
بە ئینسان چی کە حەیوان تێر ئەخوات و خەڵقی بێ شێوە
ئەگەرچی گیا و گژی ئەم سەرزەمینە سەوز و تێرئاوە
بەڵام بۆ من لەدووری ئێوە ویشک و پڕ چڕ و چێوە
فیداتان بم وەرن لوتفوو هەبێ ڕۆژی هیلاکەتمە
نەیەن بێ نێو نیشانم، بێنە لام هەر کامیلم نێوە
سەچاوە: #دیوانی حەقیقی#
هۆزانەوان: عەباسی #حەقیقی# [1] [2]