ناو: شێخ بیلال
نازناو: شێخ بیلالی هێرۆیی
ناوی باوک: مەلا مستەفا
ساڵی لەدایکبوون: 1849
ساڵی کۆچیدوایی:1919
شوێنی لەدایکبوون: #هێرۆ#
$ژیاننامە$
شێخ بیلال کوڕی مەلا مستەفا کوڕی مەلا بیلال کوڕی مەلا مستەفایە، ناسراوە بە شێخ بیلالی هێرۆیی، لە ساڵی 1849 لە گوندی هێرۆ لەدایکبووە، ژیانی فەقێیەتی لە #مەهاباد# و #بیارە# بەسەربردووە، هەر لەوێش ئیجازەی مەلایەتی وەرگرتووە، کاری مەلایەتی لە هێرۆ و باوزێ کردووە، شێخ بیلال لە ڕووی هونەری و زانستییەوە زۆر بەتوانا بووە، چەندین پەرتووکی نووسیوە ، ناوەرۆکی پەرتووکەکانی شەرعیی بوون، هەروەها شاعیر بووە و چەندین شعری هەیە، زمانەکانی عەرەبی و فارسی باش زانیوە، لە ساڵی 1919 لە هێرۆ کۆچی دوایی کردووە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکانی:=KTML_End=
1-تعبیر، خەونامەیە بە زمانی فارسی.
2-قەصیدەی جلجلوتییە، بە زمانی فارسی.
3-کفایە الاسلام، 1902.
4-وەفاتنامە، 1902.
5-عقیدەی حاجی شێخ عوبێدولای نەهری بە فارسی.
6-حیکایەتی ئەوەڵ و ئەخیر.
لەگەڵ هەموو ئەمانەدا کۆمەڵێک دەستنووسی زۆری لە ڕێگەی م. مۆفەق میراودەلییەوە گەشتۆتە بنکەی ژین. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 202
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!