شوێن: #سلێمانی#
ڕۆژی گیرانی وێنەکە: #01-03-1979#
کەسایەتییەکانی ناو وێنەکە: (#کاکەی فەلاح# و شەماڵ کاکەی فەلاح)
ناوی وێنەگر: #ئارام کاکەی فەلاح#
چاپخانەکەی کاکەی فەلاح لە شاری سلێمانی 45 ساڵە کراوەیە و شەماڵی کاکەی فەلاح بەڕێوەی دەبات، ساڵی 1972 تا ساڵی 1975 کاکەی فەلاحی نووسەر چاپخانەیەک لە شەقامی ئۆرزدی دەکاتەوە، بەڵام دادەخرێت و ساڵی 1978 ئەو چاپخانەیەی ئێستا (2024) لە شەقامی پیرەمێرد دەکاتەوە و تا ئێستاش کراوەیە.
شەماڵ کاکەی فەلاح، کە ئێستا چاپخانەکە بەڕێوە دەبات دەڵێت: لە دوای مردنی باوکمەوە لە ساڵی 1990 لە چاپخانەکە ئیش دەکەم.
شەماڵ وتیشی، (هۆکاری درووستکردنی ئەو چاپخانەیە ئەوە بووە، کاکەی فەلاح ڕۆژنامەی #ژین#ی دەرکردووە و هەر جارە و ئەبوایە بیبات بۆ چاپخانەیەک و هەندێک جاریش بۆ #بەغدا#، ئەوە وای لە کاکەی فەلاح کرد بیر لە درووستکردنی چاپخانەیەک بکاتەوە و ڕۆژنامەکانی تێدا چاپ بکات). [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 491
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!