لەیادی 33 ساڵەی ڕاپەڕیندا، شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند:راپەڕین و سەرجەم ڕووداوە مێژووییەکان سەلماندوویانە بەیەکگرتوویی و یەکگوتاری و لەپێناو ئامانجی هاوبەش دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین و کێشەکان چارەسەر بکەین.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە:=KTML_End=
ساڵیادی ڕاپەڕینی جەماوەری خەڵکی کوردستان لە #ڕانیە#ی دەروازەی ڕاپەڕینەوە لە هەموو خەڵکی کورستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرە دێرینەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان پیرۆز دەکەم، بەهەمان ڕۆحیەتی بەرزی ڕاپەڕینەوە خەبات دەکەین بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئامانجەکانی ڕاپەڕین.
ڕاپەڕین و سەرجەم ڕووداوە مێژووییەکان سەلماندوویانە بەیەکگرتوویی و یەکگوتاری و لەپێناو ئامانجی هاوبەش دەتوانین بە ئامانجەکانمان بگەین و کێشەکان چارەسەر بکەین.
یادی ڕاپەڕین پیرۆز، ڕێزو شکۆ بۆ تێکۆشەرانی ئەوێ ڕۆژێی خەبات و هەموو ئەوانەی خەباتیان کرد بۆ ڕزگارکردنی کوردستان و لەناوبردن و ڕاوەدونانی #بەعس#، سەری ڕێزو نەوازش بۆ سەرجەم شەهیدانی کوردستان و شەهیدانی ڕاپەڕین. [1]
#شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ#
#05-03-2024#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 202
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!