گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە #ھەڵەبجە# دەچنە بواری جێبەجێکردن کە شاری پیشەسازی ھەڵەبجە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە.
#یاسین مەحمود#، گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەرانی کوردستان ڕایگەیاند: لەسەر فەرمانی سەرۆکی #حکومەتی ھەرێمی کوردستان# چەندین پڕۆژەی وەبەرھێنان لە پارێزگای ھەڵەبجە دەچنە بواری جێبەجێکردن و شارەکە لەڕووی کەرتی وەبەرھێنانەوە دەچێتە قۆناغێکی دیکە، چونکە بەشێک لەو پڕۆژانە ستراتیژین و ئاسانکاری زۆریش بۆ وەبەرھێنەران دەکرێت لە ھەڵەبجە وەبەرھێنان ئەنجام بدەن.
گوتەبێژی یەکێتی وەبەرھێنەران وتیشی: یەکێک لەو پڕۆژانەی بڕیارە جێبەجێ بکرێت و کاریگەریی لەسەر ئاوەدانی شارەکە دەبێت، پڕۆژەی شاری پیشەسازی ھەڵەبجەیە و لەسەر ڕووبەری 400 دۆنم زەوی جێبەجێ دەکرێت، ئەمە یەکێک لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی پارێزگاکە و کاریگەریی خۆی دەبێت.
یاسین مەحموود ڕوونی کردەوە: ئەنجامدانی پڕۆژە لە پارێزگای ھەڵەبجە و ئاسانکاری بۆ وەبەرھێنەران لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستان جگە لەوەی سوودی ھەیە بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، وا دەکات وەبەرھێنەرانی ئێمە لە بری ئەوەی بچنە ناوچەکانی دیکەی ئێراق وەبەرھێنان بکەن دەچنە پارێزگای ھەڵەبجە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 162
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!