ناونیشانی بابەت: کۆمەڵێک ڕێنمایی بۆ خانمان بۆ خۆپارێزی لە هەوکردنی ڕێڕەوی میز
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
1-زیاد لە پێویست پاککەرەوەی ڕۆژانەی ناوچە هەستیارەکان بەکار مەهێنە و هەوڵبدە ئەو جۆرانە بەکار بهێنێت کە بۆنی تیادا نییە.
2- زوو زوو و لەکاتی پێویستدا میزەڵانت بەتاڵ بکەرەوە چونکە ئەگەر بۆماوەیەکی زۆر میز لەناو میزەڵان بمێنێتەوە ئەبێتە هۆی هەوکردن.
3- رۆژانە بەلایەنی کەم یەک لیتر و نیو ئاو بخۆرەوە.
4- جلوبەرگی ژێرەوە پێکهاتەکەی لۆکە بێت و نایلۆن نەبێت، هەروەها باشتر وایە تەسک نەبێت.
5- هەوڵبدە هەمووجار لەدوای جووتبوون میزبکەیت و بەباشی ناوچەی زاوزێ پاکبکەیتەوە.
6- هەوڵبدە قەبز نەبیت چونکە ئەبێتە هۆی کۆبوونەوەی بەکتریای زیانبەخش.
7- ئەو خانمانەی سوڕی مانگانەیان وەستاوە وا باشترە بەدووربن لەوەی ناوچەی زاوزێیان وشک بێت و لەژێر ڕێنمایی پزیشک کرێمی تایبەت بەکاربهێنن. [1]