ناعیلاجیی حەرام حەڵاڵ ئەکا.
حەرام: ناڕەوا. حەڵاڵ: ڕەوا، لە نەریتی کۆمەڵایەتیی یان لە ئاییندا، کۆمەڵێک ڕەفتار یان کردار و گوفتار ڕەوایی یان ناڕەوایی پێدراوە، هەر کەس پابەندی نەریت یان ئایین بێت، دەبێت، ڕەچاوی بکات، بۆ ئەوەی تووشی ڕەخنەی کۆمەڵایەتی نەبێتەوە. مەبەست لەوەیە کەسێک پێویستی هەبێت و پێویستییەکەی پەیوەندی بە ژیان و مردنەوە هەبێت، گوێ بە ڕەوا و ناڕەوا نادات. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 29