له بیرەباتێ تایەکم لێ بوو، یەکی دیشم لێ هاتێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لە بیرەباتێ تایەکم لێ بوو، یەکی دیشم لێ هاتێ)، #بیرەبات# گوندێگە سەربە شارەدێی #دیبەگە#یە لە بناری #قەرەچوغ# و زورگەزراو، لە سنووری کەندێناوە، هەر بۆ ڕێکخستن لەگەڵ ناوی بیرەباتێ، وشەی لێ هاتێ وەکوو ڕەگەزدۆزی ڕەوانبێژی بەکارهێنراوە، ئەوە کراوە بە ئیدیۆم هاوشێوەی بۆ ڕیشی چوو سمێڵیشی لەسەر دانا.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 30