گا بەشەڕ دێن مێروستان دەکەونە بن دەست و پێیان
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (گا بەشەڕ دێن مێروستان دەکەونە بن دەست و پێیان)، گا، گیانلەبەرێکی قەبارە گەورەیە و هێمای هێزە، مێروولە-مێروستان، زیندەورێکی-گیانلەبەرێکی بچووکە هێمای بێ دەسەڵاتییە، کە گەورەکان بەشەڕ دێن خەڵکی ڕەشوڕووت دەبنە قوربانی و زەخیرەی شەڕەکه، بۆیە وتراوە: گا بەشەڕ دێن مێروستان دەکەونە بن دەست و پێیان.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 34