نە پیاوی کۆرەدێ، نە سەی شارەدێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (نە پیاوی کۆرەدێ، نە سەی شارەدێ)، کۆرەدێ: کوێرە دێ ئەو گوندەی دوورە لە شارستانی، شارەدێ: ئەو گوندەی کرابێتە یەکەیەکی کارگێڕی و فەرمانگەی جۆراوجۆری حکومی تێدا بکرێتەوە، پیاوی گوندی دوورە دەست و شاری تێکەڵاوی لەگەڵ خەڵکیدا کەم بووە و بیروبۆچوون و ئاسۆبینی کەمە و دووربین نییە، بۆ ڕاییکردنی کاروباری خەڵکی گونجاو نییە، سەگی تاقە ماڵ و دوورە هەوار و ئاوەدانی زۆر ئازا و دڕ و چاونەترس دەبێت و دەبێتە سەگێکی گورگ خنکێن، بەڵام ئەگەر لە شارەدێیەکی قەرەباڵغ بێت یەکێک لێی دەدات، یەکێک نانی پێ دەدات هەم ترسنۆک و هەمیش دەستاوی جۆراوجۆر دەبێت بۆیە دەبێتە سەگێکی خوێڕی و حیز و بە مێچکە مێچک، بۆیە لە کوردەواری دەشتی هەولێرێ وتراوە: نە پیاوی کۆرەدێ، نە سەی شارەدێ.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 34
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!