هەڵبەستەکەم ئاوازێکە
یا چیڕۆکێ یا ڕازێکە
بە فرمێسکی پاکی چاوم
یا بە گەشیەتی خوێناوم
ڕێکخراوە، داڕێژراوە
بەخامەی دڵ، بۆت نووسراوە
دیاری هەستە کە خورپەیە
بۆ تۆی جوانی تاقانەیە
کە بە کڵپەی دەروونی من
ڕێکخراوە بۆ تۆی شەرمن
دیاری دڵە، خونچەی چڵە
فریشتەکەم، بۆ تۆی گوڵە
لێم مەڕەنجە وەری گرە
لە توێی دڵتا هەڵی گرە
تاکو لەگەڵ جووڵەی دڵت
هەستی خاوێنی بە کوڵت
خۆی ڕابێنێ، واز نەهێنێ
تاکو باسی، ڕازی دێنێ[1]
هۆنەر: #دڵشاد مەریوانی#
پەرتووکی: #فرمێسک و زەردەخەنە#
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 53
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!