هەر ساڵێ وشکە، #شارەزوور# سەرپشکە.
شارەزوور: دەکەوێتە باشوور و باشوورى ڕۆژهەڵاتى شارى #سلێمانى# و بە گرنگترین و گەورەترین دەشتى کشتوکاڵیی ناوچەی شاخاوی دادەنرێت، هەر ساڵێک زۆر ببارێت، کورد وتەنی تەڕ ساڵ بێت، بژاری دەغڵودان زۆر دەبێت، کاریگەریی خراپ لەسەر دەغڵ دادەنێت، بۆیە گەر کەم ببارێت، باشترە و زەوییش نابێتە زۆنگ. مەبەست لە دەشتی شارەزوورە، ئەو ساڵەی کەم ببارێت، دەغڵ بەبڕشتە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 10