بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی سەر بە فێرگەکانی هەرێمی کوردستان قۆناغی هەشت تیمی، بێچووە شێرانی فێرگەی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بە شێوەیەکی چڕ ئامادەکارییەکانی دەستپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا و پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە #06-02-2024# و لەسەر یاریگەی خۆیاندا لە ناوچەی فەرماندەیی، میوانداریان لە بێچووە شێرانی فێرگەی یانەی ڕانییە کرد کە بە هەمان مەبەست ئامادەکاری بۆ ئەو خولە دەکەن.
ئەمە و لەو یارییە دۆستانەیەدا و دوای پیشان دانی ئاستێکی بەرز، بێچووە شێرە پێشمەرگە سەوز پۆشەکان توانیان بە ئەنجامی گۆڵێکی یەکلایەنە بردنەوە بەدەست بهێنن.
ئامادەکاری تیمی بێچووە شێرانی تۆپی پێی یانەی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت و بڕیارە لەو ئامادەکاریە فەرمیانەی دا چەند یاریەکی دۆستانە ئەنجام بدات.
جێگەی ئاماژە بۆ کردنە لە قۆناغی کۆتایی خولی بێچووە شێرانی فێرگەکانی هەرێمی کوردستان و لە کۆمەڵەی یەکەم تیمەکانی (ئاشتی، باوەنور، هەولێر و ڕانییە) بەشدارن و هەرچی لە کۆمەڵەی دووەمدایە تیمەکانی (بروسک، شێروانە، پێشمەرگە و پەیام) بە یەک دەگەن و یارییەکانیش لە ڕێکەوتی #01-03-2024# لە شاری #سلێمانی# دەست پێدەکەن.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 34
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!