لە دۆرەزەی لێیانداوە لە باشتەپەی دەغەزرێ
دۆرەزا، #دۆڵەزا# گوندێکە سەربە شارەدێی #قوشتەپە# لە سنووری پارێزگای #هەولێر#، هەندێکجاریش پێی دەوترێت: دۆرەزەی سیانان، #باشتەپە#ش گوندێکە سەر بەهەمان شارەدێیە، ئەو ئیدیۆمە بۆ ئەوە بەکاردەهێنرێت ئەگەر یەکێک لەلایەک دڵی شکێنرا بێت و بچێتە شوێن و لایەکی تر ئەو دڵ شکانەی دەربڕێت، یاخود یەکێک ستەمێکی لێ کردبێت و ئەویش بچێت کولی خۆی بە یەکێکیتری دابڕێژێت، بەتەوسەوە دەوترێت: لە دۆرەزەی لێیانداوە لە باشتەپەی دەغەزرێ. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 102
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!