بە مەبەستی زیاتر لێک نزیکبوونەوە و دووپاتکردنەوەی پەیوەندی برایەتی و گەیشتنی پەیامە جوانەکەی وەرزش کە نامەی ئاشتی و برایەتییە، #یانەی وەرزشی ئاشتی# خولێکی تۆپی پێی فوتساڵی لە شەوانی ڕەمەزانی پیرۆزدا بۆ دەستەی کارگێڕی و ڕاهێنەر و یانەکانی شاری #سلێمانی# و یەکێتی تۆپی پێی ئێراق لقی سلێمانی کردەوە ئەوەش بە بەشداری یانەکانی (سلێمانی، ئاشتی، پێشمەرگەی سلێمانی، نەورۆز، بابان، یەکێتی تۆپی پێی ئێراق/لقی سلێمانی).
یارییەکانی ئەو خولە دۆستانەیە لەنێو هۆڵی داخراوی یانەی وەرزشی ئاشتی و لە دوو کاتی جیاواز لە کاتژمێرەکانی 9:00 بۆ 11:00ی شەوان بەڕێوەدەچن.
یانە و ڕاهێنەر و کەسایەتییە وەرزشییەکانی شاری سلێمانی سوپاس و دەست خۆشی زۆریان هەیە بۆ دەستەی کارگێڕی یانەی وەرزشی ئاشتی کە توانیان بەم کارە هەمووان لە یانەکەیان کۆبکەنەوە و چەند ساتێکی خۆش و بەسەرهات و یادگارییە وەرزشییەکانی ژیانی وەرزشیان پێکەوە باس بکەنەوە و یادی بکەنەوە.
جێگەی باسە لە شەوی سێیەمی خولی دۆستانەی ڕەمەزانی پیرۆزدا #یانەی وەرزشی سلێمانی# ڕووبەڕووی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# بویەوە لە کۆتاییدا سەوز پۆشەکانی پێشمەرگە توانیان بە ئەنجامی (5-3) یارییەکە لە بەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا بهێنن. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 68
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!