تیمی لاوانی #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# ئەو تیمەی ڕێچکەی سەرکەوتن بەرنادات دووبارە توانی یەکێک لە یارییە بەهێزەکان بە سەرکەوتن کۆتایی پێبهێنێت.
کاتژمێر 3:00 ی پاش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە #13-04-2024# و لەسەر یاریگەی فەرماندەیی تایبەت بە یانەی وەرزشی پێشمەرگە تیمی لاوانی یانەکە میوانداری لە لاوانی #دهۆک#ی ڕەنگین کرد.
لەو یارییەدا کە لە جەولەی هەشتەمی خولی پیشەگەرانی یانەکانی ئێراق بوو، تیمی لاوە پێشمەرگەکان لەگەڵ ڕکابەرە ئاستبەرزەکەیان بە ئاستێکی بەرز بینران و توانیان ئەنجامی کۆتایی لەبەرژەوەندی خۆیان بە کۆتا بهێنن دوای ئەوەی بە گۆڵێکی یاریزان (مستەفا عودەی) و لە خولەکی 70 ی نیوەی دووەم بە لێدانی سزا تۆماریان کرد.
بەو سەرکەوتنەشیان پێشمەرگەکانی شاری ڕۆشنبیران وەک شێر و پاڵەوان توانیان سێ خاڵی گرنگ بەدەست بهێنن و کۆی خاڵەکانیان بۆ 16 خاڵ بەرز بکەنەوە و بێنە لوتکەی ڕیزبەندی کۆمەڵەکەیان لە خولی پیشەگەرانی لاوانی یانەکانی ئێراق.
جێگەی باسە لە ماوەی دوو ڕۆژدا و لە بەرانبەر تیمەکانی تازەپێگەیشتووان و بێچووە شێران و لاوانی دهۆک، پێشمەرگەکان توانیان سێ سەرکەوتنی یەک لە دوای یەک دەستەبەر بکەن و بەو سەرکەوتنانەشیان پەیامی پێکەوەی و سەرکەوتنیان بە سەرجەم یانەکان گەیاند.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 35
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!