دۆخینیان بە موتفەڕک بردووە
دۆخین: بەنەخوێنە، موتفەڕک: پارچە پەڕۆیەکی سەوزی پیرۆزە (موبارەک) لەسەر گڵکۆی مەزار و مەرقەد و چاکانە، هەندێک جار بە منداڵیان دەوت: دەستی مەلای ماچ بکە موتفەڕکە، یان خواردنی ماڵە شێخی موتفەڕکە، لە گوندەکانی کوردستان ئەگەر ژنێک بە ژانی منداڵبوونەوە بێت، مامانەکە دەیوت: بڕۆن دۆخینی فڵان پیاوچاک و خواناسی بهێنن لە قەدی ژنە ژانگرتووەکەی ببەستن، خودای گەورە لەبەر موتفەڕکی و خاتری پیاوە خواناسەکە، منداڵبوونەکەی ئاسان دەکرد و گیانی ژن و منداڵەکە سەلامەت دەبوو و منداڵەکە دەهاتە ژیانەوە، بۆ باسکردنی باوەڕداری و خواناسی و لە خواترسانی کەسێک کە دۆخینی لە کاری ناشەرعی نەکردبێتەوە دەوترێت: دۆخینیان بە موتفەڕک بردووە. [1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 7