ئاوی لەدوو بێری ناڕوات
وتراویشە: # ئاو بەدوای بێڵدا دەڕوات# ، لە کۆندا بۆ ئاودێری زەوییە کشتوکاڵییەکان جۆگەی گەورە کە پێی دەوترا: ئاوبارە یان جۆبار، ساڵانە بە هەرەوەزی گەنج و لاوی گوند قۆڵیان لێ هەڵدەماڵی و دەستیان دەدایە بێڵ و خاکەناز، جۆگەکەیان جۆماڵ دەکرد، بەهۆی ئەو جۆماڵکردنەوە ئاو بەجوانی بەناو جۆگەدا دەڕۆیشت و ئاوەکە بە دوای بێڵەکە دەکەوت، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و ئەگەر کەسێک کارووباری خراپ بڕوات بەڕێوە و بەهۆی بێ دەسەڵاتییەوە کەس بەگوێی نەکات و پەکی کەوتبێت و توانای نەمابێت بەهۆی ئەمانەوە قسەی نەڕوات بەنیگەرانییەوە یان بەتەوسەوە دەوترێت: ئاوی لەدوو بێری ناڕوات.[1]
Αυτό το στοιχείο έχει γραφτεί σε (کوردیی ناوەڕاست) γλώσσα, κάντε κλικ στο εικονίδιο
για να ανοίξετε το στοιχείο στην αρχική γλώσσα!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Αυτό το στοιχείο έχει προβληθεί φορές 22
Γράψτε το σχόλιό σας για αυτό το προϊόν!