سەگ (بە عەرەبی: کلب، بە ئینگلیزی: Dog)، بە مەمکداری گۆشتخۆر پۆلێندەکرێن، لەنێوان 14000 -15000 ساڵ پێش ئێستا ماڵی کراون، نازناوی باشترین هاوڕێی مرۆڤی پێدراوە، چونکە بەوەفایە، بە جۆرێکە کە توانای بە بیرهاتنەوەی خاوەنەکەی هەیە تەنانەت ئەگەر بۆ ماوەیەکی زۆریش لێی داببڕێت، سەگەکان تیرە و کۆمەڵەی زۆریان هەیە، گرنگترینیان بریتین لە جۆرەکانی (ڕاوکردن، بەخێوکردن، پاسەوانی کردن، کێڵگە و هاودەمی نابیناکان)، هەموو سەگەکان هەمان دەنگ دەردەکەن کە پێی دەوترێت وەڕین، هەروەها ناوەندە ڕێژەی تەمەنیان لەنێوان 8-12 ساڵدایە، ئەو جیهانەی کە سەگەکان دەیبینن تەنیا لە سێ ڕەنگ پێکهاتووە، ئەوانیش زەرد و شین و ڕەساسین، هەروەها دەوترێت زۆر بەسەختیش ڕەنگی سوور و سەوز لێک جیادەکاتەوە، لە وڵاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا گۆشتی سەگەکان دەخورێت، وەک کۆریا و چین، ئەم ئاکارەش دەگەڕێتەوە بۆ سەدەکانی پێشووتر، بەهۆیەوە ساڵانە 16,000,000 سەگ دەخورێت لە کیشوەری ئاسیا.
=KTML_Bold=جۆرەکانی سەگ=KTML_End=
جۆری جیاوازی زۆرە، هەر جۆرێک قەبارەیەکی دیاریکراوی هەیە، بەڵام بە گوێرەی هێز و توانا بەم ڕیزبەندییە پۆلێندەکرێن:
=KTML_Bold=-سەگی
گورگگورگ:=KTML_End= لە ئەنجامی یەکگرتنی نێرینەی گورگ و مێینەی سەگ (دەڵ) درووست دەبێت، بەوە دەناسرێت کە هێزی لە گورگەوە وەرگرتووە و وەفا لە سەگ، کە بە شێوەیەکی فراوان لە ناوچە سارد و بەستووەکاندا بڵاوبوونەتەوە.
=KTML_Bold=-سەگی جوانکاری.=KTML_End=
=KTML_Bold=-سەگی ڕاوکردن.=KTML_End=
=KTML_Bold=پەیوەندیکردن=KTML_End=
سەگەکان بۆ پەیوەندیکردن زمانی جەستە بەکاردەهێنن، کاردانەوەکانی ڕوخسار و جوڵاندنی کلک لە خۆ دەگرێت، کاتێک هەست بە ترس دەکات مووەکانی گرژ دەبن کە ئاماژەیە بۆ بێزاربوونی، و کاتێک دەیەوێت شەڕ بکات کەڵبەکانی دەردەخات و گوێیەکانی خاو دەکاتەوە و کلکی قیت دەبێت.
=KTML_Bold=یەکگرتن و زۆربوون=KTML_End=
زۆربوونی سەگەکان لە ڕێگەی یەکگرتنی تۆوی نێرەکان و هێلکەی مێینەکانە، ماوەی سکپڕیەکەش 56-72 ڕۆژ دەخایەنێت، کوتکە یان توتکە یان بێچووی سەگەکان کاتێک لەدایک دەبن نابینان و جۆگەکانی بستنیشیان زۆر لاوازە، لە دواتردا هەتا ڕۆژی دووەم پەرەدەسێنن، لەبەر ئەوە دایکەکە لەم ماوە کورتەدا بەبەردەوامی دەیپارێزێت.
=KTML_Bold=چەند تایبەتمەندییەکی گرنگی سەگەکان=KTML_End=
-هەستی بیستنی سەگەکان زۆر لە مرۆڤەکان بەهێزترە، بە جۆرێک ئەو دەنگانەی لە ناوەندی بیستنی مرۆڤ بەرزترن سەگەکان دەیبیستن، چونکە مەودای بیستنیان لەنێوان 16-40 هێرتزدایە.
-لە تاریکیدا سەگەکان کەڵک لە سمێڵیان وەردەگرن، بۆ هەست کردن بە گۆڕانکارییەکانی ژینگەکەی.
-لووتی سەگەکان کۆمەڵیک هێڵی تایبەتیی لەسەرە، کە وەک جیاکەرەوەی نێوان سەگەکان سوودی لێ دەبینرێت، پێی دەوترێت پەنجەمۆری سەگ.
-سەگەکان یەکێکن لە ئەو ئاژەڵانەی کە زۆرترین نەخۆشی و ژەهر هەڵدەگرن، کە دواتر کاریگەریی نەرێنی لەسەر مرۆڤەکان درووست دەکەن، لەبەر ئەمە پێویستە گرنگییەکی زۆر بدرێت بە پاک ڕاگرتنی.
-ئەو کەسانەی کە سەگ بەخێودەکەن تەندرووستی جەستەیی و دەروونیان باشترە، بە بەراورد بە ئەو کەسانەی کە واناکەن.
-نابێت بە هیچ جۆرێک سەگەکان ترێ و مێووژ بخۆن، تەنانەت بە بڕی زۆر کەمیش، چونکە دەبێتە هۆی شکستهێنانی گورچیلەکانی.
-لە نوێترین تاقیکردنەوەکاندا هەستی بۆنکردنی سەگەکان بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجە و شەکرە لە مرۆڤەکاندا.
-زیرەکی سەگەکان هاوتایە بە زیرەکی منداڵێکی دوو ساڵ، کە دەتوانێت تێبگات لە 150-200 وشە و ژماردن هەتا 4 و 5.
-لە هێزە چەکدارییە ئاوی و وشکانییەکاندا بەکار دەهێنرێن، کە سەرەتا مەشقیان پێ دەکرێت.
=KTML_Bold=پێگەی سەگەکان لە ڕابردوودا=KTML_End=
لە ڕابردوودا لە میسڕ کاتێک کەسێک سەگەکەی بمردایە، ئەوا هاوشێوەی مردنی ئەندامێکی خێزانەکەی بووە، بۆ دەربڕینی دڵتەنگیش برۆکانی خۆیان دەتاشی، لە چینیش باوەڕ وابووە کە سەگەکان خواوەندن لە ئاسمانەوە هاتوون، خوێنەکەی بە ڕادەیەک پیرۆز دادەنرا کە بۆ سوێندی دڵسۆزی و مۆری باوەڕ بەکاردەهێنرا، لە ئەمریکا هۆزی مایا سەگەکانیان بەخێودەکرد، و دەیانوت سەگەکان پێشڕەوەی گیانی مردووەکان دەکەن، ڕێنوێنیان دەکەن بۆ گەیشتن بە بەهەشت. [1]