لە 21-05-1922 لە گوندی تافانی ناوچەی قەراخ هاتۆتەدنیاوە.
ساڵی 1967 لەلایەن دەسەڵاتدارانی (دەوڵەتی کۆلۆنیالی ئێراق) وە بەبیانوی ئەوەی کەبەئامێری بێتەل هاوکاری شۆڕش دەکات، دەگیرێت و ماڵەکەی دەپشکنن و حەوشەی ماڵەکەی هەڵدەکەنن، بۆ بێتەلەکە دەگەڕێن، پاشان ڕەوانەی (هەیئەی #کەرکووک#) ی دەکەن و بۆ ماوی (شەش) مانگ دەنگوباسی نامێنی و بێسەر و شوێن دەکرێت. پاش ئەوە بەردەرێت و چەند جارێکی تریش لەسەر کوردایەتی دەگیرێت. لەم ساڵانەی دووایشدا دەستەڵاتدارانی دەوڵەتی ئێراقی داگیرکار کاسێتەکانی لە تۆمارگە و بازاڕدا یاساخ دەکەن و ناهێڵن بفرۆشرێن. فەریق مرۆڤێکی کارکەر و لەشسوک بووە، ساڵی 1954 بۆ بژێوی ژیانی خێزانەکەی، لە (پردی عەلافان) لەدەرەوەی #سلێمانی#، چایخانەیەک دەکاتەوە و کاری چایچێتی دەکات. لە ساڵانی هەفتاکاندا، ماستاو دەفرۆشت، یان بەخۆی و جەزۆ قاوەکەیەوە لە ناوبازاڕ قاوەی دەفرۆشت.
لە 18-06-1987 دڵە گەورەکەی هونەرمەند بەمەرگێکی کوتوپڕ لەلێدان کەوت. لە #گردی سەیوان# بەخاک سپێردرا.[1]
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 19,111 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!