کوڕی خالیدی کوڕی حەسەنی مزورییە. لەنیوەی یەکەمی سەدەی هەژدەی زایینی لە گوندی (باڵتە) ی ناوچەی مزوری لەدایک بووە. ئەم زاتە گەورەیە، کەلەسەر ئاستی کوردستان و تەواوی ناوچەکەدا، بە یەکێک لەزانا ئایینییە هەرە بەناوبانگەکانی سەردەمی خۆی دەژمێردرێ، هێشتا لاو بووە کەلەسەر دەستی (مەولانا خالید) ی نەقشبەندیدا چووەتە سەر ڕێبازی نەقشبەندی و لای ئەو پیاوە ناودارە ڕێز و جێگای تایبەتی هەبووە. هەموو ژیانی خۆی تەرخان کردووە بۆ وانە وتنەوە و ڕێنمایی کردنی خەڵکی و نووسینی پەڕتووک. لە #ئامێدی# ماوەیەکی زۆر خەریکی وانە وتنەوە بووە و تەنانەت قوتابخانەکەی ئەوێی بەناوەوە ناونراوە. مەلا یەحیای مزوری گەلێ مامۆستا و زانای لێهاتووی پێ گەیاندووە، لەوانە شێخ تاجەدینی بارزانی و مەلا قاسمی مائی. هەروەها لەگەڵ میر و دەسەڵاتدارەکانی بادینان و #موسڵ# و بەغداددا پەیوەندی پتەوی هەبووە، بەتایبەت لەگەڵ زوبێر پاشای دووەمدا، مەلا یەحیا وەک شارەزایەکی گەورەی مەسەلە ئایینییەکان چەند پەڕتووکێکی گرنگی بە زمانی عەرەبی نووسیوە، کە هەرە بەناوبانگەکانیان بریتین لە (هەشت ئامۆژگاری) و (پەراوێزێک لەسەر پەڕتووکی ئیرشاد) پێگەی زانستی و کۆمەڵایەتی مەلا یەحیای مزوری هێندە بەرز بوون کەزوربەی مێژوونووس و زاناکانی سەردەمی دوای خۆی، لە پەڕتووک و بەرهەمەکانیاندا باسیان کردووە و بە گەورەترین و شارەزاترین مامۆستای سەردەمەکەیان لەقەڵەم داوە. ئەم پیاوە هەڵکەوتووەی کورد و ئیسلام ساڵی 1836 کۆچی دوایی کرد.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 3,010 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!