ناوی تەواوی یوسف کامیل بەدرخانە و کوڕی میر بەدرخان بەگ و برازای عەبدولرەزاق بەدرخانه، ساڵی 1872 لەدایکبووە. خوێندنی لە ئەستەمبوڵ و ژنێڤ و فەڕەنسا تەواوکردووە. تا ساڵی 1906 قایمقامی حەیفا بووە و دواتر بۆ دوڕگەی ڕۆدۆس دوور خراوەتەوە. کامیل بەدرخان لایەنگری ڕووسەکان بووە و هەر بە دنەدانی ئەمیش شێخ مەحمود ساڵی 1917 دوای سەرکەوتنی شۆڕشی ئۆکتۆبەر نامەی بۆ لێنین ناردووە. کامیل زمانەکانی کوردی، تورکی، فەڕەنسیی زانیوە. دوای سەرکەوتنی شۆڕشی بۆڵشەڤیکەکان لە ساڵی 1917 دا هەر تفلیس ماوەتەوە و سەرەتای ساڵی 1918 پەیوەندیی لەگەڵ ئەتاشەی سەربازیی فەڕەنسیدا لە تفلیس، گرتووە.
ساڵی 1934 کۆچی دوایی کردووە.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,518 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!