- لە ساڵی 1934 لەشاری #مەهاباد# لەدایکبووە.
- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە مەهاباد تەواو کردووە.
- یەکەمین قوتابخانەی کوردی شەوانەی نهێنی لە ماڵی ئەوان لە ساڵی 1944 دروستبووە.
- لە ساڵی 1972 لیسانسی لە زمانی فەرەنسی لە زانکۆی تاران وەرگرتووە.
- ساڵی 1948بووەتە ئەندامی حیزبی دیموکراتی کوردستان.
- لە سەردەمی دەسەڵاتی محەمەد ڕەزا شادا ماوەی 13ساڵ زیندانی بووە و لە زیندان سێ زمان فێربووەو چەند کتێبێکی وەرگێڕاوە.
چاندین ساڵە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی جێهێشتووە.
- دوای جیابوونەوە لە حیزبی دیموکرات بووە سکرتێری حدکا-ڕێبەرایەتی شۆڕشگێڕ.
- لە لێکترازانی ئەمجارەدا لەگەڵ باڵی عەبدوڵڵا حەسەن زادەدا، لەگەڵ زۆربەی ئەندامانی سەرکردایەتی ڕێبەرایەتی شۆرشگێڕدا جیابووەوە.
- بەرپرسی کۆمیسیۆنی چاودێری حیزبی دیموکراتی کوردستانە.
ماوەی هەفتەیەک بوو بۆ چارەسەری نەخۆشیی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەیەکی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بوو، ڕۆژی پێنج شەممە #06-08-2020# بە هۆی تێکچوونی باری تەندروستی، گیانی لەدەستدا. [1]