پڕۆفیسۆر پاکیزە لە ساڵی 08-04-1924 لە شاری #سلێمانی# لە ڕۆژی بۆمببارانکردنی شاردا کە خەڵکەکە چۆلیان کردبوو، لە ئەشکەوتی #سوورداش# لەدایک بووە.
خوێندنی سەرەتایی لە 1931-1937 لە شاری سلێمانی بە زمانی کوردی تەواوکردووە.
لە ساڵی 1929 لەگەڵ کچ و کوڕانی شارەکەی بۆ حوجرەی مەلا ئامینە (مامزە) نێردراوە، بەڵام لەسەر داوی خۆی هەر بۆ ماوەیەکی کوورت بەردەوام کردووە.
لە ساڵی 1938 ماڵیان بۆ بەغدا گواستراوەتەوە و خوێندنی ئامادەیی بە زمانی عەرەبی تەواوکردووە و هەر لە بەغدا سێ ساڵی خانەی مامۆستایانی تەواوکردووە.
وەک بەڕێوەبەری قوتابخانەی کچانی سلێمانی (سەدیقە) دامەزراوە.
لە ساڵی 1948 سەرلەنوێ دەستی بە خوێندن کردووەتەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی وەرگرتووە.
لە ساڵی 1949 لە زانکۆی (هارڤەرد) لە ئەمەریکا لە بەشی زمانە ڕۆژهەڵاتییەکاندا (سامی و ئێرانییەکان)ی وەرگێڕاوە.
ساڵی 1951 یەکەم کەس بووە لە ئێراق کە نامەی ماجستێری لەو بەشە بەدەستهێناوە.
لە هەمان ساڵ بۆ ئێراق گەڕاوەتەوە و لە کۆلێژی (ئاداب) وەک زمانەوان و مێژووی کۆنی ڕۆژهەڵات دامەزراوە.
لە هەمان ساڵدا بۆ خوێندنی دکتۆرا لە زمانەوانیدا بۆ لەندن نێردراوە، لە دوای ساڵێک ژیانی خێزانی پێکهێناوە، لە زانستگەی قاهیرە بۆ بڕوانامەی دکتۆرا لە زمانە ڕۆژهەڵاتییەکان نێردراوە، بەڵام لە بەر چەندین هۆکاری خێزانی خوێندنەکەی دوا کەوتووە.
لە ساڵی 1958 لە کۆلێژی ئاداب لە زانستگای بەغدا هەتا 1987سەرۆکی بەشی کوردی (بۆ یەکەم جار لە مێژووی نەتەوەی کورد) لە ئێراق دامەزراوە.
لە ساڵی 1967-1978 وەک مامۆستای میوان لە زانستگەی بەرلین بە زمانی کوردی و عەرەبی وانەی وتووەتەوە.
لە ساڵی 1970 یەکەم ئافرەتی کورد بووە کە وەک ئەندامی کۆڕی زانیاری کورد ناوبراوە.
لە ساڵی 1977-1986 لە زانستگەی ئوردون-عەممان وەک مامۆستای میوان نێردراوە.
لە ساڵی 1986 بۆ ئێراق گەڕاوەتەوە و لەسەر داواکاری خۆی بۆ زانکۆی سەڵاحەدین گەڕاوەتەوە.
-سەدان وتاری زمانەوانی لەسەر زمانی کوردی و مێژووی کۆنی کورد بڵا وکردووەتەو
-پەرتووکێکی لەسەر ڕێزمانی کوردی لە ڕوانگەی زمانەوانی نوێیوە نووسیوە.
-کۆمەڵە شیعرێکی لەسەر کێشەی کورد بە ناوی (کورد و ژیانێکی پڕ ئەندێشە) چاپ کردووە.
-هەموو بەرهەمەکانی باوکی (#ڕەفیق حیلمی#) کە سەرۆکی #پارتی هیوا# بووە، چاپ کردووە.
-یاداشتەکانی خۆی کە بیرەوەری 75 ساڵەی بەسەرهاتی کورد لە ماوەی ژیانیدا ئامادە کردووە.
-فەرهەنگی (کوردی -فارسی پەهلەوی کۆن) ی نووسیوە.
لە ڕێکەوتی 13-08-2003 کۆچی دوایی کردووە.[1]