لە 31-08-1963 لە شاری #سلێمانی# لە دایک بووە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و دواناوەندی لە شاری سلێمانی تەواوکردووە. دواتر لە پەیمانگای تەکنۆلۆژی #کەرکووک# درێژەی بە خوێندن دا. بەڵام ئەو کاتانەی ئەو لە پەیمانگا بوو شەڕی ئێراق و ئێران بوو. ئەوەبوو ڕژێمی بەعس بە زۆر خەڵکی ئێراقی لەو شەڕەوە گلاندبوو. ڕاپێچکردنی خەڵک بۆ بەرەکانی جەنگو بەزۆر بردنیاسن بۆ جیش الشعبي بوبەوە مۆتەکە بەسەر شانی خەڵکەوە. خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان لەو حەملەیەی ڕژێم ڕزگاریان نەبوو. بەڵام عیرفان بەشداری جیش الشعبی نەکرد و بەوهۆیەوە لە پەیمانگا فەسڵ کرا. ئەوەبوو بۆ ماوەیەک بە فیراری لەناو شار مایەوە. دوای دەرچوونی بڕیاری 936و 937 تایبەت بە سەربازی هەڵاتوو لە ساڵی 1988 عیرفان توانی بەر لێبوردن بکەوێ و دەست بکاتەوە بە خوێندن بەڵام ئەمجارەیان لە پەیمانگای پزیشکی سلێمانی. ئەوەبوو لە ساڵی 1990 پەیمانگای تەواوکرد بووە یاریدەدەری پزیشکی. ساڵی ساڵی 1994یش ژیانی هاوسەری پێکەوەناوە و کچێکی هەیە بەناوی پەیڤینەوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3184/0009.JPG=KTML_Photo_Alt=عیرفان ئەحمەد=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2010/3184/0009.JPG=KTML_Photo_End=
هەر لەوکاتانەدا کە خوێندکاری پەیمانگا بوو لێهاتویی و توانای ئەدەبی عیرفان بەدیار کەوت بەتایبەتیی لە بواری شیعر نووسیندا. ئەوەبوو لەگەڵ کۆمەڵێک گەنجی دیکەدا بەهرەی ئەدەبییان پەرە پێدەدەن و لە ماوەیەکی کەمدا عیرفان وەکوو شاعیرێکی بەتوانا و بەرجەستە دەردەکەوێ.
دوای ڕاپەڕین، بەشداری دەیان چالاکی ئەدەبیو کۆڕو فیستفاڵی ئەدەبی و شیعری دەکاتو یەکێک دەبێت لە سیما ناسراوەکانی شیعر و ئەدەب لە شاری سلێمانی. هاوکاتی کاری ئەدەبی، عیرفان وەکوو مرۆڤێکی دۆستی خەڵکی هەژار و زەحمەتکێش کەڵک لە زانست و خوێندنەکەی دەکات و سەرەتا هاوکاری ئاوارەکان دەکات لە ڕێگای وتنەوەی وانەو فێرکردنی منداڵانی ڕەشوڕووت و ئاوارەوە لە شارۆچکەی سەید سادق و شانەدەری و سەراوی سوبحان ئاغا. ئەوەبوو لە ساڵی 1992 وەکوو بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو ناوچەیە خۆبەخشانە دەست بەکار دەبێ تا ئەوکاتەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردە پێیان ڕادەگەیەنێ کە خۆیان مامۆستا بۆ ئەو خوێندنگایانە دابین دەکەن. ئیتر عیرفان لەگەڵ کۆمەڵێک هاوڕێ و کەسی خێزانەکەیدا کە پێکەوە کاری خۆبەخشیان ئەنجام دەدا، دەگەرێنەوە بۆ سلێمانی و دواتر وەکوو کارمەندێکی ڕێکخراوی خێرخوازی شنەبای یابانی دەست بەکار دەبێ. ئەمجارەیان عیرفان نەک وەکوو مامۆستا بەڵکوو پیشەکەی خۆی وەکوو یاریدەدەری پزیشک ئەنجام دەدات و لە چوارچیوەی تیمێکی پزیشکی خەستەخانەیەکی گەرۆک درووست دەکەن و کۆمەکی پزیشکی و خزمەتگوزاری پزیشکی و دەرمانی پێشکەشی خەڵکی دێهاتەکانی دەروبەری سلێمانی دەکەن. ئەم کارەی لە ساڵی 1996 ەوە بەردەوام بوو تا ساڵی 2003و دواتر چووە بنکەی ڕووناکبیری گەلاوێژ.
عیرفان دوای ئەوەی کە لە بنەی ئەدەبی گەلاوێژ دەست بەکار دەبێ، یەکێک دەبێ لە ئەندامە چالاکەکانی ئەو بنەکەیە و سەرپەرشتی چەندین کۆڕی شیعر خوێندنەوە دەکات.
بەداخەوە عیرفانی ئەحمەد دوای ئەوەی کە ڕۆژی 30-07-2012 سەردانی ئوتێلی سلێمانی پالاس دەکات بۆ کەمێک پشوودان و حەوانەوە، لە هەلومەرجێکی گوماناوی و نارۆشندا ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ڕزگاری دەکرێ و ڕۆژی 05-08-2012 کاتژمێر 3:05 ی عەسر لە نەخۆشخانەی فریاکەوتن لە بەشی چاودێری چڕوپڕ (عینایە مرکزە) گیان لەدەستدەدات و تەرمەکەی لە گۆڕستانی سەیوان دەنێژرێت.[1]
لەلایەن داناز عەبدولڕەحمانەوە ئەم بابەتە ئامادە کراوە.