شاعیر، نووسەر و چالاکی فەرهەنگی، لە ساڵی 1985 زایینی لە شاری #بۆکان# لەدایک بووە. بەکالوریۆسی بیناسازی و هاوکات بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی لەزانکۆی تەورێز وەرگرتووە. ئێستاش بەرپرسی ئەنجومەنی ئەدەبی بۆکانە و ئەندامی ڕێکخراوی ئیزیرتۆیە، ئەنوەر لە شاعیرانی نوێخوازی بەرەی هەشتایە و توانیویەتی زمانێکی تایبەت بۆ خۆی تەرخان بکات. ناوبراو هاوکات لە بواری چیرۆک نووسیشدا چالاکە و یەکەم کتێبی چیرۆکی لە ژێر ناوی لە چاوەروانی پیاوێکی کراس زەردی گوڵ گوڵی لە ساڵی 2014 لە لایەن دەزگای خەون بڵاو کراوەتەوە. هەروەها بڕیارە بەمزوانە کۆمەڵە شێعرەکانی کە بەرهەمی ساڵی 2009 تا ئێستا لە خۆدەگرێت، ئاراستەی خوێنەران بکات.[1][2]
کلیک بۆ دیتنی ناسنامەی کتێبەکە: http://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=2014090921194577361&lng=1
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 10,174 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!