- چاپکردنی یەکەم بەرگی شەرەفنامە، بەزمانی فەڕەنسی لەلایەن شارمواوە.
- ویلایەتی ئەرزەڕۆم، 149.930 لیرەی زێڕینی داوەتە خەزێنەی عوسمانی.
- کۆچی دوایی میر بەدرخان، لە شاری دیمەشق.
- لەدایکبوونی مستەفا پاشا یاموڵکی، لە شاری سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان مەلا کەریمی ناتیق لە سلێمانی.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان شێخ سەعید شێخ مەحمودی کلدار.
- لەدایکبوونی هۆزانەوانی عارەبی زمان و کوردی نەژاد ئەحمەد شەوقی، نێوبراو نازنێوی ئەمیرولشوعەرا - میری هۆزانەوانانیان لێناوە.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان فەریق حاجی مستەفا پاشا.
- میستەر لیک لاما، لەم ساڵەدا ژمارەی ماڵەکانی شاری سلێمانیی بە 6000 ماڵی کورد و 30 ماڵی کلدانی و 51ی جوولەکە داناوە.
- دامەزراندنی ئامادەیی موڵکی لە شاری سلێمانی.