- ڕاپەرینی بارزان لە ناوچەی بادینانی باشووری کوردستان.
- کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانیی دووەم.
- دامەزرانی بەرەی ڕزگاریی کورد بەسەرۆکایەتیی هەمزە عەبدوڵڵا لە باشووری کوردستاندا.
- سەرەتای هاوینی ئەمساڵ: یاریکردنی شانۆیی دایکی نیشتمان لەلایەن ڕێکخراوی لاوانی کورد لە مەهاباد.
- بڵاوکردنەوەی وتارێک بە نێوی کەرەستەی زمانەوانی دەربارەی مێژووی شێوەی کۆمەڵایەتیی کوردستان لەلایەن و.ل. ڤیلچێڤسکییەوە، بە زمانی ڕووسی لە پەڕتووکی زمانە ئێرانییەکان، بەرگی 1دا.
- پەیوەندی کردنی ئەفسەری تێکۆشەری کورد میر حاجی ئەحمەد بە بزووتنەوەکانی بارزانەوە.
- دەرچوونی گۆڤاری نیشتمان لەلایەن کۆمەڵەی ژ.کەوە، کە تەنها 9 ژمارەی لێ دەرچوو، کە دواهەمینیان لە سێپتێمبەری 1945دا بوو.
- تا 946، دەرچوونی گۆڤار یان ڕۆژنامەی هاواری نیشتمان لە مەهاباد.
- پاییزی ئەم ساڵ، دەرچوونی گۆڤاری کوردستان لە مەهاباد، لەلایەن کۆمەڵەی دێموکراتی کوردستانەوە.
- دەرچوونی دوا ژمارەی گۆڤاری ستێر بە تیپی لاتینی لە بەیروت، ئەم گۆڤارە پڕوپاگەندەی جەنگی بۆ هاوپەیمانەکان بڵاودەکردەوە و بە زمانی فەڕەنسیش شتی بڵاودەکردەوە.
- پەیوەندیکردنی خەڵکێکی زۆر و زۆربەی سەرۆک هۆزە کوردەکانی خۆرهەڵاتی وڵات بە کۆمەڵەی ژ.کەوە.
- دەرچوونی یەکەمین ژمارەی گۆڤاری ئاوات لە شاری مەهاباد، کە تەنها 3 ژمارەی لێ دەرچوو.
- بەهاری ئەم ساڵ: دەستێوەردانی پارتی هیوا لە کاروباری نێوخۆی یانەی سەرکەوتنی کوردەکانی بەغداددا، کە ئەندامانی پارتی هیوا لە هەڵبژاردنی دەستەی بەڕێوەبەرایەتیی یانەکەدا لیستەیەکی خۆیان بڵاوکردەوە و بەو شێوەیە دەیانویست دەست بگرن بەسەر یانەکەدا و تووشی کێشە بوون لەگەڵ مەعروف جیاوکی سەرۆکی یانەکەدا، چونکە نێوبراو دەیویست چەند کەسێکی جیاواز لە پارتی هیوا هەڵببژێردرێن، بۆیە مەعروف جیاوک بەیاننامەیەکی دژی هەندێک لە ئەندامانی هیوا بڵاوکردەوە و چەند کەسێکیشیان لەلایەن ڕژێمەوە لێ گیران، کە ئەمانە نێوەکانیانە: عەلادین سوجادی، عەبدولقادر قەزاز، حەمەی خانەقا، جەوهەر عەزیز دزەیی، کانەبی عەزیز دزەیی و هەندێکی تر.
- ڕاگواستنی کوردەکانی سۆڤیەت بۆ 8 کۆماری جیاجیای سۆڤیەتی لەلایەن ڕژێمی ستالینەوە.
- بڵاوکردنەوەی پەڕتووکی کورد و کوردستانی ئەمین زەکی بەگ بە زمانی عارەبی لەلایەن محەمەد عەلی عەونییەوە.
- لە کاتی کۆبوونەوەی کۆمیتەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سانفرانسیسکۆدا، لیژنەیەکی کوردی بیرخەرەوەیەک و نەخشەیەکی کوردستانیان دایە دەست کۆمیتەکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد.
- ژمارەی دانیشتوانی شاری مەهاباد لەم ساڵەدا، 15 هەزار کەس بوو.
- شێخ ئەحمەد بارزانی و مستەفا بارزانی و 33 کەسی تر، لە دادگایەکی د.ق دا، فەرمانی لە سێدارەدانیان دەرچوو.
- بەستنی یەکەمین کۆنگرەی حدکا لە شاری مەهاباد.
- بەهۆی بەشداریکردنی مامۆستا سەعید ناکام لە بزووتنەوەکانی بارزاندا، لەلایەن دادگای عورفییەوە ڕاونرا.
- بڵاوکردنەوەی دیوانی ئاڵە کۆک، لەلایەن هەژار موکریانییەوە.
- هونەرکاری وێنەکێشی کورد عەزیز سەلیم ئەحمەد، بۆ یارمەتیی کۆماری مەهاباد، چوو بۆ خۆرهەڵاتی.ک.
- نێرژەیەکی ئاڕکیۆلۆژیی ئامریکی سەربە زانکۆی شیکاگۆ لە گوندی بانە هەڵەکی ناوچەی ڕەواندزدا چەندین کەرەستەی کۆنیان دۆزییەوە کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 6904 ساڵ پێش ئێستێ.
- دامەزرانی پەڕتووکخانەی ڕوناکی لە سلێمانی لەلایەن جەمال عەبدوڵڵاوە.
- زستانی ئەم ساڵ لە کوردستان گەلێک سەخت بوو، بەفرێکی زۆر نێوچەکانی سەقز و سەردەشت و بانە و نێوچەکانی تری گرتبووەوە.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان شێخ نەجمەدینی شێخ عەبدولڕەحمانی قەرە حەسەنی.
- کۆچی دوایی مستەفا مەزهەر.
- کۆچی دوایی هۆزانەوان مەلا ئەحمەدی قسرت.
- لەدایکبوونی هونەرکاری شانۆ عوسمان چێوار.
- لەدایکبوونی هۆزانەوان لەتیف قەراخی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە سلێمانی.
- د. ئەوڕەحمانی قاسملۆ بۆ خوێندن چووە پاریس.
- نووسینی هەڵبەستی لالەباس لەلایەن هۆزانەوان دڵدارەوە.
- دوورخستنەوەی نووسەر محەمەد تۆفیق وەردی بۆ قەڵادزێ لەلایەن د.ق.
- لەدایکبوونی هونەرمەندی موزیکژەن موجتەبا میرزادە لە شاری کرماشان.