- دەرچوونی نامیلکەی چیرۆکە شیعری داڵ لەلایەن شێرکۆ بێکەسەوە، ئەم نامیلکەیە بەناوی عاشوور حەمدانیشەوە ناسراوە.
- لە ساڵی 1976 تاوەکو ئەمساڵ واتە لە ماوەی 11 ساڵدا حیزبی سۆسیالیستی کوردستان - ئێڕاق حسک، نزیکەی 1720 شەهیدی داوە.
- وەرگرتنەوەی مۆڵەتی کارکردنی پارتی کۆمۆنیستی تورکیا لە ڕژێمی تورک.
- هاوینی ئەم ساڵ: سەردانی سامی عەبدولڕەحمانی سکرتێری پارتی گەل بۆ بارەگای سەرکردایەتیی ینک.
- د.ت، داوای مافی ئەندامییەتیی لە بازاڕی هاوبەشی ئەوروپادا کرد.
- دەستەیەکی ئاڕکیۆلۆژیی پۆڵەندی بە سەرۆکایەتیی ستیڤن کلاڤسکی، گوندێکیان لە نێوان دهۆک و موسڵدا دۆزییەوە، کە تەمەنی دەگەڕێتەوە بۆ نێوان هەزارەی هەفتەم و هەشتەمی پ.ز.
- مەڵبەندی ڕۆشنبیریی کوردی لە لەندەن، لیژنەیەکی بۆ کۆکردنەوەی دێکومێنتەکانی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانی لەسەر کورد پێکهێنا، لیژنە بریتیبوون لە د. تالیب ئاکرێیی، د. محەمەد هەمەوەندی، د. کەمال میراودەلی، د. پێشەوا تاڵەبانی و د. شێرکۆ فەتحوڵڵا، ئەم لیژنەیە زۆربەی بەڵگەنامەکانی تا ساڵی 58ی ئەم سەدەیەی کۆکردەوە.
- کۆتایی ئەم ساڵ و سەرەتای ساڵی داهاتوو 988، چوونی ژمارەیەکی زۆری پەناهاندەی کورد لە ئێرانەوە بۆ پاکستان.
- خۆپیشاندانی جەماوەری شاری هەڵەبجە، لە دژی د.ق.
- سەرەتای ئەم ساڵ: دت، 50 هەزار خەڵکی 234 گوندی ناوچەی دەرسیمی بۆ باشووری ئەنەدۆڵ ڕاگواست.
- شەهیدکرانی جەلال محەمەد حوسەین ناسراو بە جەلال شارەزووری لەگەڵ هاوڕێیەکیدا بە بۆردوومانی فڕۆکەکانی د.ق لە گوندی شاناخسێی ناوچەی ماوەت، نێوبراو کادرێکی یەکێتی بوو.
- بەپێی ئاماری ئەم ساڵ ژمارەی کورد لە باشووردا بەم شێوەیەیە: کەرکووک 601.219، دهۆک 293.304، هەولێر 770.439 و سلێمانی 951.723 کەسە.
- دامەزراندنی تیپی موزیکی ئەسیری لە شاری کەرکووک.