- تا 15-10، لە بڕۆکسلی پێتەختی بەلژیک، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 13 پارت و ڕێکخراو و 21 کەسایەتیی نیشتمانی و ڕۆشنبیر پێکهات. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای کۆمیتەی پەیوەندی سازدرا، کە پێک هاتبوون لە: شێخ عێزەدین حوسەینی، ئیبراهیم ئەحمەد، پڕۆفیسۆر عیسمەت شەریف وانلی، زوبەیر ئایدار، عەلی سەپان، د. جەبار قادر، شەرەفەدین کایا و د. حەسەن حیسامی. کۆبوونەوەکە بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانیان بە ئەرکێکی گرنگ زانی و شەڕی براکوژییان تاوانبار کرد و هەروەها دڵشادیی خۆیانیان بەرامبەر هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەربڕی. پاشان کۆمیتەکەیان فراوانتر کرد، کە ئەمانەش بوونە ئەندامی: کازم بابە، نەبی قادری - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، ئەمیری قازی - پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵا - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، خەلیل جوندی - پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان، مەلا محەمەد جوانڕۆیی - پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێڕاق، جەواد مەلا - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، د. شەفیق قەزاز - کۆنگرەی گەلی کوردستان، ڕەهبەر مامەش - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان.
- گیرانی محەمەد شوکر، لەلایەن ئاسایشەوە، بە تاوانی ئەوەی ئەندامی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقە، نێوبراو پاش 4 ڕۆژ ئەشکەنجەدان، نامەیەکی پێ پڕدەکەنەوە، کە چیدی بڵاوکراوەی پارتەکەی لە ماڵیدا نەبێت، ئەگینا دەیکوژن، پاشان بەڕەڵڵای دەکەن.
- سەرۆکی پکک عەبدوڵڵا ئوجەلان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئامریکی جۆرج بوش کرد، کە تێیدا دەڵێت، ئێمە دەوڵەتی کوردیمان لە تورکیادا ناوێت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
کرونولوژیا از وقایع
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 7,573 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!