- زیاد ئەلخەساونە سەرۆکی تیمی داکۆکیکردن لە سەدام حوسێن ڕایگەیاند کە تیمەکەیان شایەت و بەڵگەی پێیە کە سەدام حسێن و ڕژێمەکەی هەڵەبجەیان کیمیاباران نەکردووە.
- بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەتی لەندەنی لە کۆبوونەوەیەکی فراواندا لە عەممانی پایتەختی ئوردن بەختیار ئەمین وەزیری مافی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند کە ناوەندێکی تایبەت بۆ بێ سەر و شوێنانی عێراقی دادەمەزرێت، ئەوناوەندە سێ لکی لە باشوور و ناوەراست و کوردستان دەبێت، ئەم کارەش وەک سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارەی حکومەتی عێراق کە 5%ی داهاتی نەوت بەسەر کەس و کاری ئەو قوربانیانە دابەش دەکات.
- دەستپێکردنی تۆمارکردنی ناوی دەنگدەران بۆ هەڵبژاردن لە دەرەوەی ئێڕاق.
- ئافرەتێکی کوردی تەمەن 64 ساڵ بەناوی نەسیمە بارزانی وەک یەکەم کەس ناوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئێڕاق لە دەرەوە تۆمارکرا.
- ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دواهەمین کۆبوونەوەی خۆیی سازدا.
- د.ا لە ناوچەی جوانڕۆ کوردێکیان بەناوی عەلی موڕادییەوە کوشت. نێوبراو کۆڵی قاچاخی ئەمدیو و ئەودیو دەکرد و خاوەنی 7 سەر خێزان بوو.