- خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین بۆ یارمەتیدانی مانگرتنەکەی زانکۆی سلێمانی لە دژی زانکۆی ئاییندە بەرەو سلێمانی کەوتنەڕێ.
- تیرۆرکردنی لایەق ئیبراهیم و بریندارکردنی شۆفێرەکەی بەسەختی لەلایەن تیرۆریستە عەرەبەکانەوە، نێوبراو بەرپرسی لکی کەرکووکی تەلەڤزیۆنی ساتەلایتی کوردستانی سەربە پارتی بوو.
- ئەو لیژنە ئامریکییەی کە بۆ پشکنینی سەردانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر هاتبوونە هەولێر، ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە فڕۆکەخانەکە ئاساییش نییە بۆ فڕین و نیشتنەوەی فڕۆکە. هەربۆیە نابێت بەکاربهێنرێت. شایانی باسە ئەم فڕۆکەخانەیە نزیکەی 120 ملیۆن دۆلاری تێچووە و بەکارهێنانی بۆ ماوەیەکی نادیار دواخرا. هەروەها هەر لە هەولێر فڕۆکەخانەیەکی تر لە دروستکردندایە کە نزیکەی 150 ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
- تیرۆریستێکی خۆکوژ لەناو پرسەیەکی کوردی شەبەک لە موسڵ خۆیی تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی نزیکەی 50 کەس و بریندارکردنی دەیانی تر.
- بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵێک لە هەفتەنامەی جەماوەردا، سەرنووسەرەکەی میقداد شاسواری بۆ ماوەی 3 ڕۆژ لە هەولێر دەگیرێت.
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 9,471 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!